گەشتەکانی عومرە لە رۆژی چوارشەممەوە لە رێگای وشکانی و لە رۆژی هەینیشەوە گەشتەئاسمانییەکان بۆ عومرە دەست پێ دەکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەرزی عومرەی 2025-2026، ئەو کۆمپانیایانەی بە رەسمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، دەتوانن رۆژی سێشەممە 15ی مانگ گرێبەستەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامبدەن و رۆژی چوارشەممە لەرێگای وشکانییەوە دەست بە گەشتەکانی عومرە بکەنەوە، لە رۆژی هەینیش 18ی تەمموز کۆمپانیاکان دەتوانن گەشتەکانیان لەرێگای ئاسمانییەوە دەست پێ بکەنەوە.