چۆمان: دوو ئەندازیار کەوتنە ژێر ئامێری سیتی سکانەوە

06:56 - 2025-07-13
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی دانانی ئامێری سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، دوو ئەندازیار کەوتنە ژێر ئامێرەکەوە و بە سەختی برینداربوون، کە بەپێی زانیارییەکان برینی یەکێکیان سەختە.
د. کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، رایگەیاند، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی جێگیرکردنی ئامێرەکە روویداوە.
 ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە ئەندازیارییەکە لە هەولێرەوە بۆ ئەو مەبەستە هاتبوون و  بریندارەکان راستەوخۆ بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان