نوێترین لێدوانی سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم

06:35 - 2025-07-14
عیراق
56 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان. هەروەک پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و ئەوەش پێشێلكردنی یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە.


محەمەد شیاع سودانی لەمیانەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت، وەزارەتی دارایی عیراق ناتوانێت بەبێ پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە بودجەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

سودانی رەتیكردەوە ئەو بابەتانە سیاسی بن و جەختكردەوە، ئەو بابەتە بە تەواوەتی یاسایی و تەكنیكییە.

روونیشیكردەوە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە رۆڵەكانی گەلی عیراق و هیچ سەرۆك وەزیرانێك ناتوانێت پێشێلی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان