سابالینکا و جۆکۆڤیچ لەم گراند سلامەشدا، بێ ئەنجام بوون

11:59 - 2025-07-16
وەرزش
17 جار خوێندراوەتەوە

سابالینكا و جۆكۆڤیچ، لەم گراند سلامی ویمبڵدۆنشەدا، مایە پووچ و بێ ئەنجام بوون، ئەم دوو ئەستێرە جیهانییە، کە یەکەم و دووەم یاریزانی جیهانیین، بەڵام نەیانتوانی جامی پاڵەوانێتییەكە بەرزبكەنەوە.
لە هەریەك لە گراند سلامەكانی ئوستورالیا ئۆپن و رۆڵاند گارۆسیشدا، سابالینكا و جۆكۆڤیچ، نەیانتوانی نازناوی پاڵەوان ببەنەوە، هەرچەندە دوو گراند سلامی پێشوو سابالینكا توانی بگاتە یاریی كۆتایی، بەڵام لەم گراند سلامەدا تەنانەت نەیتوانی بگاتە یاریی كۆتاییش، ئەمە بۆ جۆكۆڤیچ بە پێچەوانەوەیە، چونكە سێ گراندسلامی یەک لەسەر یەکە ناتوانێت بگاتە یاریی كۆتایی، پاڵەوانانی ئەو دوو گراند سلامە ئەم یاریزانانە بوون:

ئوستورالیا ئۆپن
*كوڕان؛ یانیك سینەر لە زڤیریڤی بردەوە، خانمان؛ مادیسۆن كیز لە سابالینكای بردەوە.
رۆڵاند گارۆس
*كوڕان، ئەلكاراز لە سینەری بردەوە، خانمان كۆكڤۆف لە سابالینكای بردەوە.

سێیەم گراند سلام
رۆژی دووشەممە 30/6، سێیەمین گراند سلامی ئەمساڵ كە گراند سلامی ویمبڵدۆنە دەستپێكرد و رۆژی دووشەممە 13/7 پەردە لەسەر یارییەكانی دادرایەوە و شیڤۆتیک و سینەر هەردوو جامی پاڵەوانی خولەكانی كوڕان و خانمانیان بەرز كردەوە.
خولی خانمان
لە خولی خانماندا، سەرجەم ئەنجامی یارییەكانی هەردوو  یاریی چوارگۆشەی زێڕین بەمشێوەیە بوون :

قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین
*ئیڤا شیڤیۆنتیك – پۆڵەندا 2 × 0 لۆدیملا سامانسۆڤا-روسیا.
*ئا. ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا 2 × 0 ئارینا سابالینكا - بیلۆ روسیا.

یاریی كۆتایی
*ئی. شیڤیۆنتیك – پۆڵەندا 2 × 0  ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا.
كوڕان
قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین
* ئەلكاراز - ئیسپانیا 3 × 1 تۆنی فریتز - ئەمریكا.
*یانیك سینەر - ئیتاڵیا 3 × 0 نۆڤاك جۆكۆڤیچ-سربیا.
یاریی كۆتایی
* ئەلكاراز-ئیسپانیا 1 × 3 یانیك سینەر-ئیتاڵیا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان