یارییەكانی خولی جامی یانەكانی عیراق پێیان نایە یاریی كۆتاییەوە و دوو یانەكەی دهۆك (زاخۆ و دهۆك) گەیشتنە یاریی كۆتایی، لەم یارییە كۆتاییەدا، دێربی بادینان و دهۆک پاڵەوانی ئەمساڵ یەكلایی دەكاتەوە.
ئەم خولە ماویەكی زۆرە دەستیپێكردووە، سەرجەم یانەكانی عیراق بە پلە جیاجیاكانیانەوە، تیایدا بەشدارییان كرد، پاش زنجیرەیەك یاریی، 8 یانە توانیان بگەنە قۆناغی 8 یانە، دواتر یارییەكانی ئەم قۆناغەش كران و لەم قۆناغەشەوە چوار یانە توانیان بگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.
رۆژی شەممەی رابردوو 12/7 یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینیش كران و دوو تیپی یاریی كۆتایی دەركەوتن بەمشێوەیە:
قۆناغی 8 یانە
* دهۆك 3× 1 مینا.
* قووەجەوی 3 × 1 نەجەف.
*زاخۆ 1 × 0 نەورۆز.
*تەڵەبە 1 (1)× (4) 1 شورتە.
چوارگۆشەی زێڕین
براوەكانی ئەو یارییانەی سەرەوە، رۆژی شەممەی رابردوو 12/7 بەمشێوەیەی لای خوارەوە، دوو یاریی پێشكۆتاییان كرد:
* دهۆك 3× 1 قووەجەوی.
* زاخۆ 0 (4)× (3) 0 شورتە.
ئێستا هەردوو یانەكەی شاری دهۆك، دهۆك و زاخۆ دێربی دهۆك دەكەن تا براوەی ئەمساڵی جامی یانەكانی عیراق دەربكەوێت و یارییەكەش بۆ رۆژی هەینی داهاتوو دواخراوە و یاریگاش دیاری نەکراوە.