رۆژی چوار شەممە 2/7/2025، كاروانی یارییەكانی یۆرۆی خانمان - 2025 كەوتەڕێ، 16 هەڵبژاردە بەشداریی ئەم یۆرۆیە دەكەن، بەسەر 4 گروپدا دابەشكرابوون:
*گروپی یەكەم: ئایسلەندا ، فنلەندا، سویسرا، نەرویج.
*گروپی دووەم: بەلجیكا ، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پورتوگال.
*گروپی سێیەم: دانیمارك، سوید، ئەڵمانیا، پۆڵەندا.
*گروپی چوارەم: وێڵز، هۆڵەندا، فەرەنسا، ئینگلتەرا.
لە رۆژی دەستپێكەوە تا رۆژی یەكشەممەی رابردوو 13/7، سەرجەم یارییەكانی قۆناغی گروپەكان كران و هەر هەڵبژاردەیەكی بەشدار سێ یاریی لە گروپەكەی خۆیدا كرد، بەوەش ئەو هەشت هەڵبژاردەیەی كە یەكەم و دووەمی گروپەكانیان بوون، بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكان سەركەوتن كە ئەم هەڵبژاردانە بوون:
*گروپی یەكەم: نەرویج - 9 خاڵ ، سویسرا - 4 خاڵ.
*گروپی دووەم: ئیسپانیا – 9 خاڵ ، ئیتاڵیا – 4 خاڵ،
*گروپی سێیەم: سوید – 9 خاڵ، ئەڵمانیا – 6 خاڵ.
*گروپی چوارەم: فەرەنسا– 9 خاڵ ، ئینگلتەرا – 6 خاڵ.
دوێنێ سێشەممە پشووی تیپە بەشدارەكان بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 16/7، یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردە (نیوەی كۆتایی) دەستپێدەكەن بەمشێوەیە:
چوارشەممە 16/7
*نەرویج × ئیتاڵیا - سەعات 10ی شەو.
پێنجشەممە 17/7
*سوید × ئینگلتەرا - سەعات 10 ی شەو.
هەینی 18/7
*ئیسپانیا × سویسرا - سەعات 10 ی شەو.
شەممە 19/7
*فەرەنسا × ئەڵمانیا - سەعات 10 ی شەو.