هونه‌رمه‌ند عادل قادر ناسراو به (عادل هه‌ورامی) دوو به‌رهه‌می نوێی خۆی به ناوه‌كانی (غه‌می پیری) و (خانم) به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوده‌كاته‌وه.
عادل هه‌ورامی به دوالاپه‌ڕەی وت: ماوه‌ی شه‌ش مانگه سه‌رقاڵی دوو به‌رهه‌می نوێم تا به باشترین و جوانترین شێوه پێشكه‌شی هۆگرانی گۆرانی بكه‌م، به‌رهه‌می یه‌كه‌مم به ناوی (غه‌می پیری)یه، به‌رهه‌می دووه‌مم به ناوی (خانم)ه، كه به‌م نزیكانه بڵاویانده‌كه‌مه‌وه
وتیشی: به‌رهه‌مێكیان ئاوازی خۆمه، هه‌ردوو ڤیدیۆ كلیپه‌كه له‌لایه‌ن (بڕیار فه‌تاح)ه‌وه كاری بۆ كراوه، كاك گۆران مۆنتاژی كردووه.
شاتوو كه‌ریم