هەوڵە هاوبەشەكان بەردەوام بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هێڵەکانی تەماسی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق

10:19 - 2025-08-03
ڕاپۆرت
84 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، وەفدێكی باڵای هێزەكانی 70 بەسەرۆكایەتیی لیوا روكن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەكانی 70 و بە یاوەریی دیار عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، سەردانی بەغدایان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ فەریقی یەكەمی روكن قەیس خەڵەف محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، تاوتوێی پرسە سەربازی و ئەمنییەكانیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە رێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازیی كرا و تیشك خرایەسەر كۆمەڵێك پرسی ئەمنی و سەربازیی هاوبەش، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەكانی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەراهەمكردنی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی لەو ناوچانەی دەكەونە نێوان هێڵی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، جەختیش لە گرنگیی پەرەپێدانی كەناڵەكانی پەیوەندی و هاوكاری و هەماهەنگیی مەیدانی كرایەوە لەڕووی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و تەواوی هێزە ئەمنییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان