سەرەخۆشی

11:39 - 2022-08-22
کوردستان
550 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: خانەوادەی كۆچكردوو كاكە (گۆڤار ئەنوەر)
بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی كوردستان


بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) نیگەران و دڵگران بووم.
كاكە گۆڤار هونەرمەندێكی لەخۆبوردوو و رۆح سووك و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو، هەموو كات هەوڵی دەدا زەردەخەنە و پێكەنین بەئامادەبووان ببەخشێت و هەموانیش سەرسامی كارەكانی بوون بەتایبەتی لە كۆمیدیادا. بۆ هەتاهەتایە ناو و ناوبانگی كاكە گۆڤار بەجوانی لەنێو كایەی هونەری كوردیدا دەدرەوشێتەوە.
لەم بۆنە غەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و خانەوادەی كاكە گۆڤار و هەموو هونەرمەندانی كوردستان دەكەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتە پەیوەندیدارەکان