یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات گرفتی كه‌میی رێژه‌ی مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ربكرێن. عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026)، پێویسته گرفته‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن چاره‌سه‌ر بكرێن، وتیشی: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، پرسی كه‌میی میلاكی مامۆستایانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌تی دوای خانه‌نشینكردنی سێ ته‌مه‌ن به‌یه‌كه‌وه له ساڵی رابردوودا، كه بووه هۆی خانه‌نشینكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان، راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئه‌و مامۆستایانه به‌گوێره‌ی یاسای تازه‌ی خانه‌نشینیی یه‌كگرتووی عیراق خانه‌نشینكراون، به‌ڵام پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده میلاكاتی خۆی رێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ گرفتی كه‌میی مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دروست نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازمانكردووه مامۆستایانی وانه‌بێژ كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ك مامۆستای هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا