پێدانی مۆڵەت بۆ هەڵکەندنی بیری ئاوی خواردنەوە رانەگیراوە

10:46 - 2025-08-06
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی ئامێری بیرهەڵکەندن بەشێوەی نایاسایی و  بەمەبەستی پارێزگاری لە ئاوی ژێر زەوی، داوا لە هاووڵاتیان دەکات پێشوەخت لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاندووە، ساڵی رابردوو دەستیان بەسەر نزیکەی هەزار ئامێری بیرهەڵکەندندا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، مۆڵەت بۆ هەڵکەندنی بیری ئاوی خواردنەوە بۆ شوێنە دوورە دەستەکان و شوێنی نیشتجێبوون و هاووڵاتیان رانەگیراوە، بەڵام مۆڵەت بە پرۆژەی کشتوکاڵی نادەن.

ئەوەشی خستووەتەرڕوو، ئەگەر ئامێری بیرهەڵکەندن مۆڵەتی نەبێت، راستەخۆ دەستیبەسەردا دەگیرێت و ئامێرەکە پارچە پارجە دەکرێت و خاوەن ئامێر و خاوەن زەوی تاوەکو حەوت ملیۆن دینار پێبژاردنیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان