وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق بڕیارێك ده‌رده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له سنووری خانه‌قین بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان كه جووتیارانی كوردن. سوزان مه‌نسور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌ڤاڵانمان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیارانی كورد له سنووری خانه‌قین ده‌ركردووه، به‌پێی بڕیاره‌كه جووتیارانی كورد ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌عریب راگوێزرابوون بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق، ده‌توانن بچنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزاری خۆیان و ئه‌وان خاوه‌نی ره‌سه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ن.
خانه‌قین، ئارۆ سامان