ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی دوا لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. له‌وباره‌یه‌وه ئیمان ئامێدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت، پێویسته به‌زووترین كات راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ته‌واوبكرێت و گرفتی ته‌كنیكی نه‌بێته هۆكاری دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.