دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك، لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە كونسوڵی ئەمریكا كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەوەی خستووەتەڕوو كە لەگەڵ ستیڤن بیتنەر كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، جەختیان لە چارەسەری كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن، كردووەتەوە و هاوڕابوون كە لەم دۆخە هەستیارەدا تەنها یەكڕیزیی و لێكتێگەیشتن هۆكاری چارەسەری كێشە و قەیرانەكانن، هەروەها باسیان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كردووە.
لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی، راشیگەیاندووە: بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركە دیپلۆماسییەكەی، سوپاسی ستیڤن بیتنەرم كرد و پشتگیریی بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشم بۆ هەرێمی كوردستان بەرز هەڵسەنگاند.