بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی، ئامادەكارییەكانی دەستپێكرد بۆ سەوزكردنی پرۆژەی شەقامی 30 مەتریی ئەلبیسەكە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، دوێنێ بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی و تیمێكی ئەندازیاری، سەردانی پرۆژەی شەقامی 30 مەتریی ئەلبیسەكەیان كردووە، كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئامانجیش لە سەردانەكە دیزاینكردن و سەوزكردنی پرۆژەكەیە و بڕیارە لەنزیكترین كاتدا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.