شارەوانیی گەرمك، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكدا ژمارەیەك یاریی منداڵانی لە باخچەی گەورەی گەرمك جێگیركرد.
لەبارەی پرۆژەكەوە، سەروەر شێخ عەبدوڵڵا سەرۆكی شارەوانیی گەرمك، بە كوردستانی نوێ-ی، وت: دوای ئەوەی كارمان لەسەر رێكخستنەوە و نۆژەنكردنەوەی باخچەی گەورەی گەرمك كرد، داوامانكرد ژمارەیەك یاریی منداڵان و گەنجان بۆ باخچەكە دابینبكرێت، بە سوپاسەوە جێبەجێكرا، وتیشی: چەند رۆژێكە سەرقاڵی دانانی جۆلانە، خلیسكێنە، جەمپینگ، سێتی وەرزشیی گەنجانین و جێگیركراون و خراونەتە خزمەت منداڵان و گەنجانەوە.
هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی