كــۆیـــە یـــەكـــەم یـــاریــی بـردەوە

11:39 - 2025-08-06
وەرزش
44 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی دواقۆناغ و چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق دەستیانپێكردووە، یانەی كۆیە وەك تەنیا یانەی كوردستان بەشداریی ئەم قۆناغە گرنگەیە و یەكەم یارییشی بردۆتەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو یەكەم جەولەی یارییەكان كران و ئەنجامی هەردوو یارییەكەش بەمشێوەیە بوون:
*كۆیە 28 × 20 موعەلیمین.
*سەڵاحەدین 39 × 22 سونییە.
ئەمڕۆش چوار شەممە، جەولەی سێیەم و كۆتایی بەمشێوەیە دەكرێن:
*موعەلیمین × سونییە.
*كۆیە × سەڵاحەدین.
دووەم جەولەی یارییەكانیش دەبێت دوێنێ سێشەممە بەمشێوەیە كرابن:
*سونییە × كۆیە.
*سەڵاحەدین × موعەلیمین.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان