كاپتنەكان چۆن هەڵدەبژێردرێن؟

11:46 - 2025-08-06
وەرزش
67 جار خوێندراوەتەوە

پێش دەستپێكردنی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا و خولە گرنگەكانی تر لەسەر ئاستی ئەوروپا، بۆ نموونە چامپیۆنس لیگ، یانەكان بەر لە دەستپێكردنیان، كاپتنەكانی تیپەكانیان دیاریی دەكەن.
دیارییكردنی كاپتنی تیپەكان لە یانەیەكەوە بۆ یانەیەكی تر جیاوازە، هەر یانەو بە شێوەیەك كاپتنەكانی خۆی دیاریی دەكات، بۆنموونە:

بارسیلۆنا
*هانسی فلیك خۆی بۆخۆی سەرپەرشتیی پرۆسەكە دەكات، رۆڵێكی گەورەی لە دیارییكردنی كاپتندا هەیە، بەڵام ئازادی دەنگدان دەدات بە یاریزانان.
ریاڵ مەدرید
*لەم یانەیە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر كاپتنەكان دیاریی دەكەن، مەرجیشیان ئەوەیە كارڤاخال یەكەم و ڤاڵڤێردی دووەم كاپتن بێت.
پاریس سانجێرمان
*ئەگەرچی لویس ئەنریكی بەوە ناسراوە كە زۆر زاڵە بەسەر هەموو كاروبارەكانی تیپەكەیدا، بەڵام بۆ دیارییكردنی كاپتنەكانی تیپ، هەموو ئازادییەکی داوە بە یاریزانان، تا خۆیان کاپتنەکان دیاریی بکەن، بەو مەرجەی بەدەنگدانی نهێنی بێت.
ئەتلەتیكۆ مەدرید
*لەم یانەیە، تیمی راهێنان و ژووری خۆگۆڕین پێكەوە ئەم پرۆسەیە دەبەن بەڕێوە، بەڵام یەك مەرجی پێشوەختەیان هەیە ئەویش ئەوەیە كوكی یەكەم كاپتنی تیپەكە بێت.

بایرن مونشن
هێشتا روون نەبۆتەوە ئەمساڵ چۆن كاپتنەكانی تیپەكە دیاریی دەكرێن، بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە، مانۆێل نۆێر كاپتنی ژمارە یەكی تیپەكەیە و ئەمە پێش وەختە یەكلایی بۆتەوە.
لیڤەرپوڵ
سلۆتی راهێنەر خۆی سەرپەرشتی دیارییكردنی كاپتنەكان دەكات، ئەوەی بۆ ژووری خۆگۆڕین یەكلایی كردۆتەوە كە ڤان دایك یەكەم كاپتنە و بەم نزیكانەش كاپتنی دووەمیشیان بۆ دیاریی دەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان