جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت، له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێككه‌وتووین 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرین و له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی بكه‌ین.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت، سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و له‌لایه‌ن رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و محه‌مه‌د حافز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێشوازیی لێكرا و له رێوڕه‌سمێكدا پرۆژه‌ی وێستگه‌ی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی جه‌مبوور-ی باكوور كرایه‌وه و وه‌زیری نه‌وت رۆڵی ئیداره‌ی نوێی كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌رزنرخاند له پشتیوانیكردنی كه‌رتی نه‌وتدا.
پارێزگاری كه‌ركوكیش، رایگه‌یاند: یه‌كه‌مجاره له كه‌ركوك وێستگه‌ی نه‌وتی خاو بكرێته‌وه، پرۆژه‌كه به‌گشتی توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته 25600 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش 25 هه‌زار مه‌تر سێجا غاز له رۆژێكدا به‌رهه‌م دێت، ئه‌مه‌ش گرفتی كه‌میی به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌كات و هه‌لی كاریش بۆ دانیشتووانی كه‌ركوك ده‌ڕه‌خسێنێت.
په‌روین فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌ن، به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: وه‌ك ئه‌نجومه‌ن داوامانكرد پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ شاره‌كه خه‌رج بكرێت و بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخانبكرێت.
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د