یه‌كـــــێتیی سه‌ندیكـــــــــاكــــــانی كرێكارانی كوردستان، ره‌خنه له بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ كرێی كرێكاران ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌و بڕه كه‌مه و ره‌چاوی پێشنیازه‌كانی ئێمه نه‌كراوه.
هه‌نگاو عه‌بدوڵڵاخان سه‌رۆكی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: وه‌ك سه‌ندیكا سه‌رنج و تێبینیمان له‌سه‌ر نووسراوی تایبه‌ت به دیاریكردنی كه‌مترین كرێی رۆژانه و مانگانه‌ی كرێكاری ناكارامه هه‌یه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ردراوه، وتیشی: ئێمه پێشنیازمان كردبوو 500 هه‌زار دینار وه‌ك كه‌مترین كرێی مانگانه بۆ كرێكارانی ناكارامه دیاریی بكرێت له‌جیاتی 450 هه‌زار دینار، سیسته‌می هه‌ژماركردنی سه‌عاتی كاركردنیش په‌یڕه‌وبكرێت، به‌ڵام پێشنیازه‌كانی ئێمه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، وتیشی: بڕیاره‌كه ته‌نیا ئه‌و كرێكارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌سته‌به‌ر (زه‌مان) كراون و شوێنی هه‌میشه‌یی كاركردنیان دیاره، به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه ناگرێته‌وه كه به رۆژانه له باڵه‌خانه و بیناكاندا كارده‌كه‌ن.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا