پرۆژه‌ی هێڵی سێیه‌می ئاوی دوكان- سلێمانی ته‌نده‌رینی بۆ كراوه و به‌منزیكانه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاریی بۆ پرۆژه‌ی هێڵی سێیه‌می ئاوی دوكان- سلێمانی كراوه و ئێستا ئه‌و رێكارانه‌ی كه پێویستن جێبه‌جێكراون و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه، دواتر نێردرا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانبكرێت، وتیشی: دوای ته‌رخانكردنی بودجه بۆ پرۆژه‌كه، وه‌زاره‌تی پلاندانان ته‌نده‌رینی بۆ ئاماده‌كردووه و ته‌نده‌ره‌كه‌ش ته‌واوبووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كۆمپانیایه‌ك پرۆژه‌كه وه‌ربگرێت و پاشان بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كوردستانی نوێ، هیوا كازم