ساڵح موسلیم: تۆمەتبارکردنمان بە پاشماوەی ئەسەد دوژمنکارانەیە

04:17 - 2025-08-09
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، هەڵوێستی حکومەتی سوریای دژی کۆنفرانسی حەسەکە بە "دوژمنکارانە" ناوبرد و رەتیکردەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی نوێ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشقدا کرابێت.

موسلیم رایگەیاند، تۆمەتبارکردنیان بە "پاشماوەی دەسەڵاتی پێشوو" کارێکی دوژمنکارانەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لە رابردوودا پەیوەندییان لەگەڵ دیمەشقدا هەبووە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی رەسمی ئەنجامنەدراوە. 

ناوبراو هەروەها بێ ئاگایی خۆی لە بەڕێوەچوونی هەر کۆبوونەوەیەک لە برۆکسل دەربڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان