لافاو لە پاكستان

12:16 - 2022-08-23
جیهان
894 جار خوێندراوەتەوە

ئا: یانی سابیر

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لافاوەوە كە لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و زۆرەوە دروستبووە، سەدان جووتیاری پاكستانی لە شاری فازلپور لە باشووری ویلایەتی پەنجاب لە پاكستان، ماڵ ‌و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.  
سەرچاوە ناوخۆییەكانی ویلایەتەكە رایانگەیاندووە، كە تیمەكانی فریاكەوتن یارمەتیی جووتیارەكانیان داوە بۆ گواستنەوەیان ‌و بە شێوەیەكی كاتی، چەندین خێمەیان هەڵداوە بۆ گرتنەخۆی ئەو كەسانەی ئاوارەبوون.
هەروەها تیمەكانی فریاكەوتن لە ناوچەكە، نزیكەی 10 بەلەم بەكاردەهێنن بۆ رزگاركردنی لێقەوماوان. حكومەتی خۆجێیی ناوچەكەش، خواردن ‌و خواردنەوە پێشكەش بە رزگاربوان دەكات.
جێی ئاماژەیە، مانگی رابردوو، هەر بەهۆی باران ‌و لافاوەوە، نزیكەی 450 كەس لە پاكستان گیانیان لەدەستدا ‌و زیاتر لە 46 هەزار خانوو رووخان یان زیانیان پێگەیشت ‌و هەرێمی بلوچستان لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە، كە ناوچەیەكی دوورەدەست ‌و هەژارە، زۆرترین زیانی بەركەوت.

سەرچاوە: ئاژانسەكان

# پاكستان #لافاو

بابەتە پەیوەندیدارەکان