چەند ئەنجامێكی باشیان لەسەر ئاستی عیراق تۆمار كردووە

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی كۆیە دەكات

11:55 - 2025-08-13
وەرزش
44 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە، دوو تیپی یانەی دهۆك لەسەر ئاستی عیراق، دوو ئەنجامی بەرچاویان تۆمار كرد و جامی پاڵەوانی عیراقیان بەرزكردەوە، بۆ ئەم ئەنجامە باشانەشیان، قوباد تاڵەبانی بەمشێوەیە پیرۆزبایی ئاراستەی تیپەكان و یاریزانان و ئیدارەی یانەی كۆیە كرد؛
پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ستافی ئیدارەی یانەی كۆیە و سەرجەم یاریزانان و راهێنەرانی هەردوو تیپی پایسكلسواریی و تۆپی دەستی یانەی كۆیە دەكەم بۆ ئەو ئەنجامە باشانەی لەسەر ئاستی عیراق تۆماریانكردوون، هیوادارین لە سەركەوتنەكانتان بەردەوام بن، ئێمەش هەمیشە پشتیوان و هاوكارتان دەبین لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی وەرزش و نازناوی باشدا.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال 
شایانی باسە، تیپی پایسكلسواری یانەی كۆیە لەسەر ئاستی عیراق، ئاستی تاك بۆ بڕینی ماوەی 150 كیلۆمەتر پاڵەوانی عیراق بوون، هەروەها تیپی تۆپی دەستیشیان پاڵەوانی خولی نایابی یانەكانی عیراق بوون و بۆ خولی بژاردە سەركەوتن. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان