مۆنتریال و تۆرینتۆ كۆتاییان هات و ئێستا سینسیناتی دەستیپێكردووە

11:58 - 2025-08-13
وەرزش
27 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی ماستەرز و گراند سلامەكانی تێنسی سەرزەوی، هەنگاوێكی نوێیان ناو هەردوو ماستەرزی مۆنتریال – خانمان و تۆرینتۆ – كوڕانیش تەواو بوون و پاڵەوانی ئەم دوو ماستەرزەش دەركەوتن.
ئەم دوو ماستەرزە لەكەنەدا بەڕێوە چوون، هەردووكیان لە یەككاتدا 26/7 دەستیانپێكردو 7/8/2025 كۆتاییانهات، بە تەواو بوونی ئەم دوو ماستەرزە، راستەوخۆ ماستەرزی سینسیناتی لە ئەمریكا دەستیپێكرد، كۆتایی ئەم مانگەش 25/8، گراند سلامی یوئێس ئۆپن كە دوا گراندسلامی ئەمساڵە دەستپێدەكات.
 مۆنتریال
سەبارەت بە ماستەرزی مۆنتریال بۆ خانمان، سابالینكا بەشداریی نەكرد، ئیگا شیڤۆتیك كرایە دەرەوە، ئەم یاریزانانە توانیان بگەنە قۆناغی هەشت یاریزانی و ئەنجامی هەرچوار یارییەكەش بەمشێوەیە بوون:
*ڤیكتۆریا مۆبۆكۆڤا-كەنەدا 2 × 0 جیسیكا مانیرۆ-ئیسپانیا.
*مارتا كۆستیۆك-كرواتیا 0 × 2 ئیلینا رایباكینا-كازاخستان.
*ئیلینا سیڤیۆتیلینا-كرواتیا 0 × 2 ناۆمی ئۆساكا-ژاپۆن.
*مادیسۆن كیز-ئەمریكا 0 × 2 كلارا تاوسۆن-دانیمارك.
براوەكانیش بەمشێوەیە دوو یاریی پێش كۆتاییان كرد:
*ڤیكتۆریا مۆبۆكۆڤا  2× 1ئیلینا رایباكینا.
* ناۆمی ئۆساكا  2× 0 كلارا تاوسۆن.
یاریی كۆتایی
* ناۆمی ئۆساكا 1 × 2 ڤیكتۆریا مۆبۆكۆڤا.
تۆرینتۆ
لەم ماستەرزدا، باشترین چوار یاریزانی جیهانیی ئەم یارییە بەشدارییان نەکرد، دوا یاریزان كە پاشەكشەی لەم پاڵەوانێتییە كرد، ئەلكارازی ئیسپانی بوو، پێشتریش هەریەكە لە یانیك سینەر و جۆكۆڤیچ و جاك تریپەر، بڕیاری بەشداریینەكردنیان دابوو، هەریەكەو بە هۆكارێك كە پەیوەندیی بە ماندوو بوون و پێكانەوە هەبوو.
ئەم ماستەرزە بین شلتۆنی ئەمریكی نازناوی پاڵەوانی بردەوە، ئەمانەی خوارەوەش هەردوو یاریی پێش كۆتایی و كۆتایی ئەم ماستەرزەی كوڕانە:
*بین شڵتۆن-ئەمریكا 2 × 0 تایلۆر فریتز-ئەمریكا.
*ئە. زڤیریڤ-ئەڵمانیا 1 × 2 كا. خاشانۆڤ  - روسیا.
یاریی كۆتایی
*بین شڵتۆن 2 × 1 كارین خاشانۆڤ.
سینسیناتی
ئێستاش یارییەكانی ماستەرزی سینسیناتی لە رۆژی 5/8 –ەوە دەستیانپێكردووە و تا 18/8 بەردەوام دەبن.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان