چۆمان کاوە
هەندێک لە ماڵپەڕەکان پرسیاریان لە دەستکەوتی خانمە ئەکتەری هیندی دیپیکا پادوکۆن کردووە، کە بەشدارەکانی 1.9 ملیار بینەری لە ئینستاگرام تێپهڕاندووه، كاتێک له ڤیدیۆیەکدا ریكلام بۆ هۆتێلەکانی هیڵتۆن دهكات. ئەو خانمە ئەکتەرە هیندییە نزیکەی 80 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، ژمارەی بینەری کلیپەکەشی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و لە بینهری كلیپی چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ زیاتره، لەنێویاندا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەمەش گومانی دروستکردووە، گومانەکانیش لەبەر ئەوە سەریان هەڵدا، کاتێک ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە پەیجەکەی بڵاویکردۆتەوە، سەرەڕای بەدەستهێنانی نزیکەی 2 ملیار بینەر، تەنیا یەک ملیۆن لایک و 7 ملیۆن کۆمێنت و 23 هەزار جار شەیركراوه. ئەم ژمارانە کە بە ڤیدیۆی ئاسایی و سادە بەدەست هاتوون و بینینەکانیان دەگاتە 5 یان 10 ملیۆن، بە پشت بەستن بە ژمارەی بینەرەکان، دەبوو ئەو گرتە ڤیدیۆیە لانی کەم 80 ملیۆن لایکی وەرگرتایه.
بەڵام هەندێک لە فۆڵۆوەرەکان بۆیان دەرکەوتووە، کە هەموو بینینەکان لەناو ئینستاگرامەوە نایەت، بەڵکو لە دەرەوەی پلاتفۆرمەکەوە هاتوون، بەو پێیەی ریکلامەکە بەستراوەتەوە بە ماڵپەڕ و وێبگەڕەکانەوە. ئەمەش هەمان ئەو رێگایەیە کە هۆتێلەکانی هیڵتۆن پەیڕەویانکردووە بۆ ههندێك ڤیدیۆی ئەکتەری ناودار دیپیکا پادوکۆن، ئهو شێوازهی بانگەشەکردنی ئەو ڤیدیۆیانە بۆ بینی زیاتر زیاد دەکات، بەڵام جیاوازییەکی گەورە لە نێوان بەشداریکردنی راستەقینە و دیمەنە دەرەکییەکاندا دروست دەکات، ههر ئهوهش وایكردووه ئەو بهراوردكردنه شەپۆلێکی گاڵتەجاڕی لێبکەوێتەوە، کاتێک بەراوردیان کردووه بە ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە 661 ملیۆن فۆڵۆوەری لە ئینستاگرام هەیە و ڤیدیۆکانی بینەری راستەقینەن و سەرقاڵبوون بە لایک و کۆمێنتەوە، نەک بینینی ساختە بهوهی بیانهوێت ئاوا ناویان بخهنه ریزی رۆناڵدۆهوه.