بەرلەوەی خولەكانی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بەگشتی و خولی ئەستێرەكانی عیراق بە تایبەتی دەستپێبكات، میركاتۆی هاوینەی هاتن و چوونی یاریزانان لە نێوان یانەكاندا گەرمە و بەردەوامیشە.
دواین هەواڵ سەبارەت بەم پرۆسەیە، بەمشێوەیەیە كە پەیجی یانەكان لە سۆشیال میدیا بڵاویان كردۆتەوە:
*سدیق جەمال لە یانەی دیالەوە چووە یانەی دهۆك.
*یانەی شورتەی شاری بەغدا تا ئێستا ئەم یاریزانە نوێیانەی هێناوەتە ریزەكانی خۆی (مندی لە یانەی نەجەفەوە بۆ شورتە، مۆسیس لە یانەی دهۆكەوە بۆ یانەی شورتە، مستەفا سەعدون لە یانەی تەڵەبەوە بۆ یانەی شورتە، حسێن عەبدولجەبار لە قووە جەوییەوە بۆ یانەی شورتە).
*عەلی یاسین، گۆڵپارێزی یانەی نەفت چووە یانەی دهۆك.
*ئۆگنێن مێرسیچ – ی سربی بۆ وەرزی نوێ چووە یانەی نەورۆز.
*یانەی دهۆك بۆندی عەلی یاسینی گۆڵپارێزی نوێی یانەكەیانی ئیمزا كرد.
*ئەمجەد عەتوان وەرزی ئایندە لەگەڵ یانەی زاخۆ بەردەوام دەبێت.
*ئەحمەد یابانی لە یانەی نەورۆزەوە چووە یانەی مینای بەسرە.
*حسێن جاسم لە یانەی حدودەوە چووە یانەی نەورۆز.
*محەمەد حسێن گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە چووە یانەی هەولێر.
*كادیم رەسوڵ كە سەنیگالییەو لە خولی رۆمانیا یاریی دەكرد، پەیوەندیی كرد بە یانەی دهۆكەوە.
*سەعد ناتق چووە یانەی دهۆك.
*دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێز لە یانەی دهۆكەوە چووە یانەی كەرمە.
*عەلا رەعدی بەرگریكار لە یانەی زاخۆوە چووە یانەی هەولێر.
*حوسام كازم چووە یانەی موسڵ.
*سیدریك نەجای كۆڵۆمبی لە یانەیەكی مۆڵدۆڤاوە چووە یانەی موسڵ.
*بەشیرۆ عومەری غانی لە یانەی بەنك ئەسیوبیای ئەسیبیوە چووە یانە موسڵ.
*باسم قاسم بوو بە راهێنەری نوێی یانەی هەولێر
بەرنامەی كاری یەكێتیی
تۆپی پێی عیراق
یەكێتیی تۆپی پێی عیراق، وادەی دەستپێكردن و كۆتاییهاتنی سەرجەم خولەكانی وەرزی ئایندەی عیراق 2025-2026 -ی دیارییكردووە، تەنیا وادەی دەستپێكردنی خولی پلە سێ نەبێت بەمشێوەیە:
*خولی ئەستێرەكانی عیراق، 13/9/2025 دەستپێدەكات و 1/6/2026 كۆتایی دێت.
*خولی نایابی یانەكانی عیراق، 20/9/2025 دەستپێدەكات و 1/6/2026 كۆتایی دێت.
*خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق، 17/11/2025 دەستپێدەكات و 15/5/2026 كۆتایی دێت.
*خولی پلە دووی یانەكانی عیراق، 15/11/2025 دەستپێدەكات و 1/5/2026 كۆتایی دێت.