سەرۆک بافڵ: هەڤاڵانی یەکێتی پێگەیان پارێزراوە و بەپێی ئەم قۆناغ و سەردەمە ئەرکدار دەکرێنەوە

08:50 - 2025-08-13
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵی تێکۆشەری دێرین کۆبووەوە کە لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی دڵسۆزی و ماندووبوونی هەموو ئەو هەڤاڵانەی کرد کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆیان بۆ کارکردن لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان تەرخانکردووە و لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە خەباتی کوردایەتی بەردەوامن.

سەرۆک بافڵ وتی، ئێمە شانازی بە هەموو ئەو هەڤاڵانەمانەوە دەکەین کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان هەیە و سەرمایەیەکی گەورەن بۆ بەردەوامی و زیاتر گەشانەوەی یەکێتییەکەمان.

لەبارەی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گۆڕانکارییە رێکخراوەییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوروونیدایە ئامادەبووان و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەڤاڵانی یەکێتی پێگەیان پارێزراو دەبێت و بەپێی ئەم قۆناغ و سەردەمە ئەرکدار دەکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان