بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فەرماندە و هێزەکانی کۆماندۆی کرد بۆ هاوبەشیی بەردەوامیان لەگەڵ هێزەکانی عیراق، هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەختی لە پتەوکردنی هاریکاریی زیاتری نێوان سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردەوە لەپێناوی سەرخستنی کردە سەربازییەکان، دژی پاشماوەکانی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان.