زیاتر لە 21 ملیۆن کەس بەشداریی چلەی ئیمام حسێنیان کرد

01:57 - 2025-08-16
عیراق
47 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی گشتیی مەزارگەی عەباسی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکار بەشدارییان لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێندا کردووە، هاوکات پارێزگاری کەربەلا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی راگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری نەجەف ئاماری بەشداربووانی بە 17 ملیۆن کەس راگەیاند. پارێزگاری کەربەلا ئەوەشی ئاشکراکرد، کە هەوڵێکی تێکدەری بۆ نانەوەی پشێوی لەکاتی رێوڕەسمەکەدا پوچەڵکراوەتەوە و زیارەتکاران لە ناوەوە و دەرەوەی عیراقەوە هاتبوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان