ستران عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویه‌تی :

09:42 - 2022-03-28
کوردستان
928 جار خوێندراوەتەوە

ستران عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویه‌تی :
28/03/2022

– ڕۆژانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ زمانی كوردی بێڕێزی به‌ هه‌موو پیرۆزییه‌كانی گه‌ل ده‌كه‌ن و به‌ چاوێكی كه‌میشه‌وه‌ له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌ڕوانن.
– ویستیان ئه‌و نه‌ریته‌ پۆخڵه‌ له‌ كایه‌ی عیراقیشدا پراكتیزه‌ بكه‌ن.
– ئه‌ده‌بییاتی ئه‌و حزبه‌ خۆبه‌زلزانه‌ به‌ زمان كوردی لێوانلێوه‌ له‌ هه‌رچی په‌یڤ و وته‌ی خراپ و پۆخڵ دژ به‌ نه‌یاره‌كانیان. ویستیان له‌ كایه‌ عیراقییه‌كه‌ش هه‌مان ره‌فتار پیاده‌ بكه‌ن، كه‌چی ئه‌وه‌ روویدا كه‌ بینیتان.
– بۆیه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی به‌‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد‌ و هه‌ڵویسته‌یه‌كی جدی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و ته‌رزه‌ گوتاره‌ی ده‌ستیان داوه‌تێ و پێویسته‌ شه‌نوكه‌وێكی قووڵی هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیان بكه‌ن و چاوێكی پێدا بخشێننه‌وه‌. پرسیاره‌كه‌ش‌ ئه‌وه‌یه‌: ئاخۆ كێ له‌ ناو ئه‌و حزبه‌ خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌و پرسه‌ ده‌دات و ئه‌م ئه‌ركه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ؟

#مەكتەبی سیاسیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان