مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عیراق

12:04 - 2022-08-03
عیراق
859 جار خوێندراوەتەوە

‎بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم رۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت. 
‎لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسییەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
‎دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عیراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا كە دێنە دێنەڕێ.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢ی ئابی ٢٠٢٢

#مەكتەبی سیاسیی #یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان