بەڕێزان بەڕێوەبەر و راگەیاندنکار و کارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان
بە بۆنەی سی و یەک ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی دایک، تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانەوە وێڕایی پیرۆزبایی گەرممان، ستایشی هەوڵ و تێکۆشانتان دەکەین کە بەدرێژایی ئەو چەند ساڵە لە نێو میدیای کوردیدا توانیوتانە بەرپرسانە وەک سەکۆیەکی راستبێژ برەو بە کاروانەکە بدەن، هەر لەو ماوەیەدا تەلەفزیۆن جگە لەوەی کەناڵی گواستنەوەی دەنگ و رەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە، لە پێش دامەزراندنی بەشەکانی رۆژنامەنوسی و راگەیاندن لە پەیمانگە و زانکۆکاندا، تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ناوەندێکی پێگەیاندنی رۆژنامەنوس و میدیاکار بوە کە ئێستا لە کەناڵە کوردستانی و عەرەبی و جیهانییەکاندا کاردەکەن.
بۆیە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە مێژووی میدیای کوردستاندا پێگەیەکی پرشنگداری هەیە کە جێگەی شانازی هەموانە و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو ئەو هەوڵانەتان دەخوازین کە هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندن بۆ رێکخستنەوە و نوێگەرى لە کوالێتی پەخش و ناوەڕۆکی کەناڵەکەتاندا لە چوارچێوەی تۆڕی گەلی کوردستاندا هەنگاوی بۆ دەنێن.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان