״دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان״

08:59 - 2022-08-29
عیراق
533 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو دیداری جیادا، دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.
لە دیدارەكەیاندا، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران، باسیان لە پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گشتی وڵات كرد، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێكەوتەكانی و جەختكرایەوە لە گرنگیی پتەوكردنی دیالۆگی جدی لەپێناوی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان.
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران، پێویستیی بەهێزكردنی سازان و یەكهەڵوێستیی ناوخۆیی و كاری هاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان رووەو كۆتاییهێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆكی وڵاتی گرتووە و روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەكان و هێنانەئارای بەركەوتەكان و پتەوكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتییان، دووپاتكردەوە.
لەمیانی پێشوازییشی لە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگیی پتەوكردنی سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان.
سەرۆك كۆمار و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان، تەئكیدیان لەسەر پتەوكردنی سازان و دیالۆگ كردەوە، كە ئەنجامەكەی جێگەی رەزامەندیی هەموو لایەك بێت و مسۆگەركردنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدیی داواكارییەكانی هاووڵاتیانی لێبكەوێتەوە.

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان