لە بانگەوازێكدا، داوا لە لایەنگرانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی كراوە، كە سەرلەبەیانی سبەی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا كۆببنەوە و ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر سووكایەتی و بێڕێزیكردن بە مەرجەعی ئایینی شیعەكان و خاوەنی فەتوای گەورە و ئیدانەی هەرجۆرە هەنگاوێكی لەوجۆرە بكەن.