بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

04:28 - 2022-08-31
کوردستان
770 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز: کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بە بۆنەی ھەڵبژاردنت وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایت لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە رێکخراوەییەکاندا بۆ دەخوازین.

ھیواخوازین، ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاووڵاتیاندا بێت.  

بزووتنەوەی گۆڕان
31ی 8ی 2022

#پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان