پیرۆزبایی ماڵی ئێزدی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

11:28 - 2022-09-03
کوردستان
685 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە رێگەی میدیا کوردییەکانەوە زانیمان کە لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراون.
بەناوی دەستەی کارگێڕیی و ئەندامانی دەستەکەمانەوە و بەدڵێکی گەرمەوە پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانت لێدەکەین و هیوادارین کە قۆناغێکی نوێ لە رێکەوتن و خۆشەویستی و سەقامگیریی لە پەیوەندیی نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستاندا دەستپێبکات.
پێمانوایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە و گەلەکەشمان گەیشتۆتە ئەوەی درک بەوە بکات کە کورد گەلێکی خاوەن متمانەیە بەچاوپۆشی لەوەی کە بە چ دیالیکتێک دەدوێن و بەچ شێوە ئەلفبێیەک دەنووسن یاخود لە چ بەشێکی نیشتماندا یان لە دەرەوە دەژین، بۆیە پێویستە رەچاوی بەها و نەریت و راستگۆیی و هاوشانی و پشتیوانییان بگیرێت. 
کوردستان کە مۆزایکێکی تێکەڵەیە لە بیروباوەڕ و کەمینە، گەلی کوردستانیش هەروەها فرە رەنگە بەبیروباوەڕ و بۆچوونەکانی.  
کە کورد و هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەسەر خاکی کوردستان دەژین بە رۆژگارێکی سەخت و مەینەتباردا تێپەڕیوون و تا رۆژگاری ئەمڕۆمان بەدەست ئاستەنگی زۆرەوە  دەناڵێنن، ئێمە یەکێتیی حزب و هێزە سیاسییەکان بەپێویستییەکی هەنووکەیی دەزانین لە پێناوی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەدا.
بەو شێوەیەش واتان لێ چاوەڕوان دەکەین کە هاوکاریی یەکتری بکەن  لەپێناوی گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ پێش 2014 بۆ شەنگال و کۆتاییهاتنی ئەو ژیانەی گەلەکەمان لە ناو کەمپەکاندا. 
هیچ گومانیشمان نییە لەوەی کە سەرۆک و کادران و پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناهێڵن مافی ئێزدییەکان بفەوتێت.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیوای سەرکەوتنتیان بۆ دەخوازین لە خەباتەکەتاندا، هەروەک ئومێدەوارین تەندروست و بەهێز بن لە دەرکردنی بڕیاری باشدا.

سەرۆکایەتی ماڵی ئێزدی لە ئۆڵدنبۆرگ

#پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان