بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، شێخ کامل شێخ عەبدولقادر چوێسە رابەری تەریقەتی قادری پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە، هیوادارین وەک هەمیشە داکۆکیکار و درێژەپێدەری رەوت و نەهجی سەرۆک مام جەلال بن لە پێناوی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و مافی رەوای گەل و پێشخستنی خەباتی کورد و کوردستان.