پیرۆزبایی باڵیۆزی هیندستان

11:28 - 2022-09-04
کوردستان
661 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تێیدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم، ئاماژەی بەوەداوە كە «دڵنیاین لەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەبێتەمایەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان عیراق و هیندستان».
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا، باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا، تەئكیدیكردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە دڵنیان سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و درێژەپێدەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەبێت.

#پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان