پەرلەمانتارێکی ھەدەپە دەستگیرکرا

11:37 - 2022-09-03
جیهان
263 جار خوێندراوەتەوە

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ئەستەنبۆل دەستگیرکرا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری ھەدەپەی شاری ئامەد کە پێشتر لە پەرلەمانی تورکیا مافی پارێزبەندی لێسەندرایەوە، لە ئەستانبوڵ دەستگیرکرا.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا و بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە، لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ  مافی پارێزبەندی لە سەمرا گوزەل سەندەوە و دواتر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان