پرسەنامەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی حاکم فەرهاد حاتەم

11:50 - 2022-09-03
کوردستان
649 جار خوێندراوەتەوە

 بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم (فەرهاد حاتم حسێن)مان پێگەیشت.
حاکم فەرهاد دادوەرێکی بەئەزموون و کەسایەتی سەرڕاست و ناسراوی کوردستان بوو. خزمەتێکی بەرچاوی گەلەکەی کرد و بەداخەوە کوردستان یاساناسێکی شارەزای لەدەستدا.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و هاوڕێیانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان