شاهۆ عوسمان سەید قادر
ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی 92 ساڵ لەمەوبەر، ئەوا دەبینین خەڵکی سلێمانی داوای دروستبوونی دەوڵەتی کوردی‌یان کردووە، لە رووداوەکانی مانگی ئاب و بەتایبەتی لە خۆپیشاندانی رۆژی شەشی ئەیلولی ساڵی 1930.
هه‌ڵبه‌ته پێش خۆپیشاندانی به‌رده‌ركی سه‌را لە شەشی ئەیلول، شاری سلێمانی تووشی شڵه‌ژانی سیاسی و ملكه‌چ نه‌كردن و سه‌رشۆرنه‌كردن بووه بۆ حكومداریی عیراقی عه‌ره‌بی، به شێوه‌یه‌كی وا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی جۆش و خرۆشی سه‌ندووه، كه بۆته مایه‌ی سەرهەڵدانی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، هەڵبه‌ته مێژووی ئه‌م شاره پڕێتی له گیانفیدایی و ناڕه‌زایی دژی زوڵم و سته‌م. ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبۆتەوە مۆركی خۆپیشاندانه‌كەی ئەم شارەیە لە شەشی ئەیلولی ساڵی1930دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له خەباتی ئەم جاره‌ی خه‌ڵكی شارەکەدا هەموو پێکەوە خوێنده‌واران و کاسبکاران و کەسایەتییەکانی شارەکە رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه لە داواکاریی مافە نەتەوەییەکان بە رێوشوێنی مەدەنییانە.
واته خه‌ڵكی سلێمانی له‌و كاته‌ی هه‌ستی به ستەم و زۆرداری هەر ده‌سه‌ڵاتێک كردبێت، ئه‌وا بەگژیدا چوونەتەوە و بە هەر شێوەیەک بێت، وەکو ئەوەی روویداوە لە شێوازی مەدەنی بە گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین وخۆپیشاندان تەعبیریان لەو ناڕەزاییە کردووە.
ئەو خۆپیشاندانەی ساڵی 1930 زیاتر لەناو خەڵکیدا بەشه‌ڕی به‌ر ده‌ركی سه‌را ناسراوە، ئەوەی ناودەبرێت بە شەڕ داواکاری سیاسی و نەتەوەیی و رووناکبیران بووە بۆ چەسپاندنی مافی نەتەوەیی و نیشتمانی. ئەو رووداوە بۆته ناسنامه‌ی ئه‌م شاره له كوردستان و عیراق بۆ هێشتنەوه و به زیندوو هێشتنەوەی ئه‌و رووداوه مێژوییە، بۆیە نووسین و یادکردنەوەی پێویستە.
هه‌موو داواكارییه‌كی ره‌وای جه‌ماوه‌ری خۆی لە گەیاندنی داواكاریی خۆپیشاندان و مانگرتن و یاخیبوون و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی جیاوازدا دەبینێتەوە بۆ بەده‌ستهێنانی مافی رەوای هاووڵاتیان، بەڵام بەداخەوە دەبینین ده‌سه‌ڵات به گێرشێوین‌و ئاژاوه‌وگێڕو شه‌ڕانگێزیی له قه‌ڵه‌می داون، وەکو ئەوەی لە راپۆرتی بەریتانییەکاندا دەبینرێت.
پێش روودانی ئه‌م خۆپیشاندانه ئاماژه به هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی پێش ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ین، تا زیاتر به‌رچاوڕوونی بده‌ین به خوێنه‌ر له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه. تا بكرێت له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه ده‌چینه‌وه سه‌ر رووداوه‌كان بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی و تێڕوانینی زیاتر لەسەر هۆکاری خۆپیشاندانەکە و داواکاریی خەڵکی سلێمانی لەو قۆناغەدا.
لێرەوە ئەوە ئاشکرا دەبێت کە هەردوو حکومەتی بەریتانیا و عیراق چەندە هاوسۆز و تەواوکاری یەکبوون و دژی مافی رەوای خەڵکی کوردستان و داواکاری خەڵکی سلێمانی بو‌ون.
نووسین لەسەری بۆ ئێستا و خوێندنەوەمان بۆ ئەرشیف و مێژووی شارەکەمان، ئەو نووسینانە خۆماڵی بێت به‌شێوه‌ی یاداشت و مێژوونووسیی کورد نوسیووێتی وەک مامۆستا عەلادین سوجادی، یاخود به‌شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی میری، وه‌كو ئاماژه‌پێكردنی سەرچاوەی وەکو (تأریخ الوزارات) لە نووسینی عەبدولڕەزاق حسینی، هه‌روه‌ها له نووسینی تایبه‌تی یاداشت و نووسراوی ئینگلیزه‌كان كه لەو رۆژگارەدا رۆڵی راوێژكار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری‌یان هه‌بووه سوودی لێ وەرگیراوە.ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لێرەدا بە ئاشکرا دژایەتی و پڕوپاگەندەی بەریتانیا دژی کورد ئاشکرا دەبێت.
بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ئەو سەردەمەش، وا لێرەدا بەو بەڵگانەی لای بەریتانییەکانەوە هاتووە دەستپێدەکەین کە بە ئاشکرا ئاماژەیان بە داخوازیی خەڵکی سلێمانی کردووە لە پێش رۆژی شەشی ئەیلولەوە:
بروسكه:
له كۆمسیاری باڵای عیراقه‌وه بۆ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری موستعمه‌ره‌كان
رۆژ:5ی ئاب (12:15 پاش نیوه‌ڕۆ، 6ی ئابی 1930گه‌یشته نووسینگه‌ی موستعمه‌ره‌كان)
به‌په‌له:ژماره 365 / ئاراسته‌كراو بۆ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری موستعمه‌ره‌كان. دووباره كراوه بۆ قوسته‌نتینییه ژماره280،تاران ژماره 59.
كورته‌ی وتاره‌كه‌ی خۆم (مەیجەر یەنگ):
له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق یاوه‌ری بریكاری سه‌رۆك وه‌زیرانم كردووه تا نیشانی بده‌م حكومه‌تی به‌ریتانیا و عیراق سیاسه‌تی جیاوازیان نییه، رێكه‌وتنی 25 ساڵه‌مان به‌سه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه نیشان بدات. ده‌بینم كه ناڕازیبوون له‌سه‌ر باس نه‌كردنی كورد له په‌یماننامه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك بریكاری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێكرد هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پێشتر باسكرا به پێویستیان نه‌زانیووه.
ده‌زانن حكومه‌تی عیراق وه‌ك حكومه‌تێكی به‌ئاگا خۆشحاڵه به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دایك بناسێنێت، پێوه‌ره ئیدارییه هاوشێوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان عه‌ره‌به‌كانی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ و هاونیشتمانییه كورده‌كاندا ناكرێت.
ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه عیراقێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت و له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا بكرێتە ئه‌ندام. هیچ جموجوڵێكی جوداخوازی كوردی قبوڵ ناكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌دا نه‌گونجێت.
ئه‌و لێدوانه نا به‌رپرسانه‌ش به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه كە ئاماژە بەوە بکات حكومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیریی ناسیونالیزمی كوردی بۆ تێكدانی حكومه‌تی عیراق و دراوسێ دڵسۆزه‌كانی وه‌ك ئێران و توركیا بكات. هه‌ر كه‌سێكیش پێی وابێت حكومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیریی له‌مجۆره سیاسه‌ته ده‌كات به ته‌واوه‌تی له هه‌ڵه‌دایه.
هه‌ردوو حكومه‌تی به‌ریتانیا و عیراق خوازیارن كه گه‌شه‌سه‌ندنێكی هێمنانه‌ی عیراقی یه‌كگرتوو ببینن، كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌بێت كه عیراقییه‌كی باش بن.
گه‌یشتنی وەفدی حکومەتی (بەریتانیا و عیراق) كۆمسیاری باڵا و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی:
لە راپۆرتێک‌دا ئاماژە بەوە دراوە کە خەیمە له گه‌راجی فڕۆكه‌خانه له‌و شوێنه‌ی ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی تیادەکرا، هه‌ڵدرابوو. به ماوه‌یه‌كی كورت پێش گه‌یشتنیان زانرابوو كه فایەق تاپۆ له‌ناو ده‌سته‌كه‌دایه و له‌گه‌ڵ جه‌نابیان هاتووه، هه‌وڵمدا ئاگادارییه‌ك بنێرم بۆ ئه‌فسه‌ری پشكنه‌ر، به‌ڵام نامه‌كه‌می پێنه‌گه‌یشت.
فایه‌ق له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی دواوه بوو، پێشتر رۆژی9 ئاب فایه‌ق تاپۆ له كه‌ركوكه‌وه گه‌یشتبوو، له جێگه‌ی تۆفیق وه‌هبی به‌گ كرابوو به موته‌سه‌ریف و هه‌وڵیدابوو به پشتگیری حكومه‌تی عیراق قسه بكات، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كوڕ په‌لاماریاندابوو، ناچاربوو له بنكه‌ی پۆلیس خۆی حه‌شاربدات، ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و به‌ردبارانیان كرد و ده‌موچاویان برینداركرد و شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆ‌مبێله‌كه‌یان شكاند. له‌لای پاسه‌وانه‌كان خۆی حه‌شاردا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ربازگه و له‌وێشه‌وه بۆ كه‌ركوك.
جه‌نبیان ئاگادار نه‌بوون له‌دواوه چی رویداوه له‌دووری 100 مه‌تر به‌درێژای شه‌قه‌ماكه رۆیشتبوو، له‌وكاته‌دا جه‌ماوه‌ر چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا و هێمای به‌خێرهاتنیان نیشانده‌دا. واده‌ركه‌وت بۆ هه‌ردوو میوانه‌كه‌بێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ته‌نها بۆ كۆمسیاری باڵابوو.
وتارێك له‌لایه‌ن خوێندكارێكی سلێمانییەوە به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شی وەفدەکە کرا:
خوێندكارانی كورد به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی و دلێرییه‌وه شانازی ده‌كه‌ن به‌گه‌یشتنتان بۆ كوردستان و پێشوازیی له جه‌نابتان دەكه‌ن، پێویسته ئێمه هه‌میشه ئه‌م رۆژه به‌شانازییه‌وه یاد بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه هێمای خۆشبه‌ختی.
هه‌موان باش ده‌زانن كه جه‌نبتان هه‌میشه هه‌وڵتانداوه بۆ خۆشبه‌ختی و به‌ره‌وپێشبردن و ناساندنی مافه سروشتییه‌كانی گه‌لێكی سته‌ملێكراو و دواكه‌وتوو، هه‌روه‌ها جیهان ده‌زانێت خزمه‌تێكی به‌سوودتان به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانی.
ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌و دیارییه به به‌ها‌و شكۆداره ده‌كه‌ین كه به سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابتان پێمان بدرێت. كاتێك مافه یاساییه‌كانمان سه‌لمێندران، خوازیارین په‌روه‌رده‌كه‌مان به پشتیوانیی میهره‌بانی جه‌نابتان به باشی به‌ره‌وپێش بچێت. ئێمه به‌باشی ئاگادارین چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه مه‌شق و وانه‌ی پێ دەوترێته‌وه.
جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سوودمان ده‌بێت بۆتان. ئه‌مڕۆ چاوی چاوه‌ڕوانی و په‌رۆشی كورده‌كان به بینینی جه‌نابتان گه‌شبوونه‌وه، نیشتمانی كورده‌كان، خوازیاره له‌ژێر چاودێریی حكومه‌تی به‌ریتانیا گه‌شه بكات.
بژی حكومه‌تی به‌ریتانیا
بژی جه‌نابتان كه پشتوانی كورد ده‌كه‌ن
وه‌ك ده‌بینن ئه‌م وتاره ته‌نها بۆ كۆمسیاری باڵا مێجه‌ر یۆنگ بوو، ئاماژه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌عفه‌ر پاشا نه‌بوو، مێجه‌ر یۆنگ ویستی بارودۆخه‌كه هێوربكاته‌وه، جه‌عفه‌ر پاشا دڵنیابكاته‌وه كه لێدوانه‌كه بۆ هه‌ردووكیانه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها بابه‌ته‌كه‌ی ئاڵۆزتركرد، كاتێك قسه‌كه‌ره‌كه به ده‌نگی به‌رز نكووڵی له‌وه‌كرد كه لێدوانه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌بێت.
پاش ئه‌م سه‌ردانه و تێپە‌ڕاندنی كاتی به‌خێرهاتن و به‌ڕێكردنی كاتی بۆنه‌كه، ده‌ستكرا به كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی كه بۆ ئاشكراكردنی مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌بوو، كه تیایدا كۆبوونه‌وه گرێدراوه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له جه‌نابی كۆمسیاری باڵا و جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جەعفەر عەسکەری و وەزیری ناوخۆ جەمیل مەدفەعی و وەزیری عەدل جەمال بابان و نوێنه‌ری (هەیئەی وەتەنییە) و خەڵکی سلێمانی.
ئاشكرابوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا حاجی مسته‌فا پاشا و غالیب چه‌لەبی و هاوڕێكانی نه‌بینران، هۆكاره‌كه‌شی رون نه‌بوو، تاكه پشتیوانی دیاری حكومه‌ت ئاماده‌یی هه‌بوو حاجی مه‌لا محێدین بوو كه دووره‌په‌رێزبوو له گفتوگۆكاندا.
داوایه‌كی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ئینتیدابی حكومه‌تی به‌ریتانیا یان هه‌ر جۆره شێوازێكی ئینتیدابی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه پێشكه‌شكرا.
ره‌مزی ئه‌فه‌ندی داواكانی كوردی پێشكه‌شكرد و رۆڵی سه‌ره‌كی له كۆتایی گفتۆگۆكاندا هه‌بوو، ره‌مزی ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بوو كه چه‌ند مانگێكی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر به‌خێرای ناسرا، پاش بەجێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی زۆری خه‌ڵكه‌وه، پێشوازی لێكراو به‌سه‌ر شانیانه‌وه به شاره‌كه‌دا ده‌یانگێڕا.
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر، كۆمسیاری باڵا داوای له هه‌ندێك له نوێنه‌ره‌كان كرد كه له‌دواییدا له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه. جه‌عفه‌ر پاشا هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه سلێمانی به‌جێهێشت و كۆمسیاری باڵاش مایەوە و رۆژی دواتر كات 9 ی سەرلەبه‌یانی شاری به‌جێهێشت.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دامركاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، كورده‌كانی قایل نه‌كرد بۆ راگرتنی هه‌ڵوێستی ئێستایان سه‌باره‌ت به حكومه‌تی عیراق، ئێستا هیچ هۆكارێك نییه بۆ چاوه‌ڕوانكردنی دروستبوونی ئاژاوه‌گێڕی.
سلێمانی شەقامی کاوە
ده‌سته‌كه‌ی شێخ قادری حەفید وه‌ك سه‌ركرده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان خۆیان ناساندووە و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سوودی ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئاڵۆزییه سیاسه‌كاندایه. ئاشكرایه كه چه‌ند مانگێك به‌رده‌وامی به ئاڵۆزیی سیاسی له شارێكی ئاوادا به‌هه‌ندێك له شێوازی یاخیبوون كۆتایی پێدێت و ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه به‌ده‌ست نه‌هات، ئه‌وا پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره ئاڵۆزییانه بكرێت.
لەم بروسکەیەی خوارەوەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە پێش مانگی ئەیلول هەردوو حکومەتی عیراق و بەریتانیا دژی داخوازییەکانی خەڵکی سلێمانی بو‌ون و ئامادەکاری و رێگەچارەی بەکارهێنانی هێز و ترساندیان خستۆتە بەرنامەیانەوە بەرامبەر خەڵکی ئەو شارە.
هەڵبەتە رەمزیە فەندی کە وتوێژی کردووە، وتاری هەبووە بە نوێنەری هەیئەی وەتەنییە بەشداربووە و رۆڵی هەبووە لە کۆکردنەوە و هاندانی قوتابیان. ئەوەش بۆ ئەو رۆژە، جۆرێکی دیموکراسی بووە لەلایەن خەڵکی سلێمانی و ئەندامانی هەیئەی وەتەنییەوە پەیڕەوکراوە، چونکە چەندین کەسایەتی تری تێدابووە لە دەسەڵات و دەوڵەمەندیدا لەو زیاتریان هەبووە.
لە راپۆرتێکیشدا کە لە رۆژی 18 ی ئابی 1930 بۆ سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نێردراوە خۆپیشاندەران بە
«چه‌ند كه‌سێكی گێره‌شێوێن وەسف کراون و بە دژایەتی یه‌كگرتوویی ده‌وڵه‌تی عیراق و ده‌ستووری عیراق تۆمەتباریان دەکات.
سەرهەڵدانی بیروڕای جیاوازی خەڵک لەسەر بەشداری لە هەڵبژاردن و حکومەتی عیراق:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان، هەرکەس لەسەر کیشەی نەتەوە و ژیانی تایبەتی خۆی رێچکەیەکی هەڵبژاردووە، هەبووە داواکاریی نیشتمانی هەبوو، هەبووە خۆپەرست بووە و تەنها بەرژەوەندیی تەسکی خۆی ویستووە و کەوتۆتە ژێرکاریگەری بەریتانییەکانەوە.
سلێمانی دەبێتە سەربازگە
بۆ دەست بەسەراگرتنی شاری سلێمانی حكومه‌ت هێزی سەربازیی زۆری کۆکردۆتەوە لەناو شاردا و چەندین فەوج سەربازی هێناوەتە ناوشارەکەوە، سەرەڕای بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بەمەبەستی ترساندنی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری.
وەکو ئەوەی لە رۆژی 11ئابی 1930 سەرپەرشتیاری بەریتانیا لە سلێمانی ئاماژەی بۆ جووڵاندنی سەرباز کردووە، له ده‌وروبه‌ری سەعات 8 ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه «سەعاتێک پێش كۆبونه‌وه‌كه «پێیان راگه‌یاندم كه شاره‌كه به‌سه‌رباز گیراوه، ره‌شاشەكان له چه‌ند شوێنێك دانراون. هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی به‌دبه‌ختانه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی هه‌بوو.
چوومه ئه‌و شوێنه‌ی باسكرابوو، بینیم دوو ره‌شاش له سوچی به‌رامبه‌ر سه‌رای كۆنه‌وه به ئاراسته‌ی بازاڕ جێگیركراون، ئه‌و شه‌قامه‌ی ده‌چووه شوێنه‌كه به نزیكه‌ی 50 سه‌رباز گیراوه كه هه‌ریه‌كه‌یان 10فیشه‌كی پێ‌بوو.
له مه‌یدانه كراوه‌كه‌ی به‌ر مزگه‌وته‌كه‌دا شەش ره‌شاشی دیكه جێگیركراوه، ئه‌م بابه‌ته‌م به كۆمسیاری باڵا راگه‌یاند و ئه‌ویش هۆكاری ئه‌م ئاماده‌كارییه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیران پرسی و وتی: پێویسته سه‌ربازه‌كان پاشه‌كشه‌یان پێ بكرێت.
به‌گەیشتنی كۆمسیاری باڵا و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ناو سه‌را، سه‌ربازی زیاتر به‌ڕم و تفه‌نگه‌وه ده‌ركه‌وتن، ده‌سته‌ی پاسه‌وانان چوار ره‌شاشی دیكه‌یان پێ‌بوو.
له‌وكاته‌دا ئه‌فسه‌ری پشكنه‌ری پۆلیس گه‌یشت و رایگه‌یاند به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ ناگرێت ئەگه‌ر سه‌ربازه‌كان پاشه‌كشه‌یان پێ نه‌كرێت. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیاری باڵاوه ئاماژه‌ی وه‌رگرت، سه‌رۆك وه‌زیران وتی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ره‌شاشی تر له سه‌ربانی سه‌را جێگیركرا.
پاشان لەرۆژی 22 ئاب فەوجێک لە سوپای عیراق لە پێنجوێنەوە هێنرانەوە بۆ ناو شاری سلێمانی. ئەوانە هەموو جووڵە و کردەی سەربازی بوو بەرامبەر خەڵک بۆ ترساندنیان.
هه‌روه‌ها به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمی عورفی له سلێمانی راگه‌یه‌نرا له24/3/1931 به پاساوی نائارامی بارودۆخی شاری سلێمانی.
حكومه‌تی عیراق و به‌ریتانیا دوای كاره‌ساتی شه‌شی ئه‌یلول زۆریان ترس هه‌بوو له شێخ مه‌حمود، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاگاداریانكردووە كه هیچ جموجوڵێک دروست نه‌كات و پابه‌ند بێت به په‌یماننامه‌كه‌ی 19 /1/1927ەوە.
ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکان
لەهەمان کاتدا شێخ مه‌حمود نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی ئینگلیز كرد و داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌یئه‌ی وه‌ته‌نیه‌ی و دەسبەجێ ئازادكردنی گیرا‌وه‌كانی سلێمانی کرد، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت و ئینگلیزه‌كان ترسیان لێ‌نیشت، كه شێخ مه‌حمود په‌لاماری سلێمانی بدات و خه‌ڵكی سلێمانی راپه‌ڕێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خه‌ڵكی سلێمانی و شێخ مه‌حمود هه‌رگیز ته‌ماشه‌كه‌ر نه‌بوون له‌ئاست پێشهاته سیاسییه‌كان، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه به‌پێی هه‌لومه‌رج هاوشانی سیاسه‌تی رۆژگاره‌كه هه‌نگاوبنێن. بەڵام بەرامبەر بەهێز تربووە هاوکاری زیاتری هەبووە.
هۆکارەکانی خۆپیشاندانی به‌رده‌ركی سه‌را لە شەشی ئەیلولدا
هه‌ڵبه‌ته كاره‌سات و رووداوی زۆر روویانداوه له شاری سلێمانیدا، به‌ڵام خۆپیشاندانی رۆژی شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی1930 تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه، یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی شارێكی کوردستاندا خۆپیشاندان رووبدات و خه‌ڵكی بڕژێنه سه‌رجاده و داوای مافی نەتەوەیی و سیاسیان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م راپه‌ڕینه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه خەڵكی نائومێدبوون له سیاسه‌تی ئینگلیز و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی عیراق که لە ساڵانی پێشوودا دابویان به خه‌ڵكی. حكومه‌تی عیراق و نوێنه‌رانی به‌ریتانیا هیچیان نه‌كرد بۆ كورد، پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی دایان به خه‌ڵكی سلێمانی.
خه‌ڵكی سلێمانی به‌هه‌لیان زانی داواكارییان هه‌بێت، كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یەکەم له 1/7/1930 په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، داوایكرد له ماوه‌ی دوو مانگدا په‌رله‌مانی نوێ هه‌ڵبژێرن و په‌یماننامه‌ی نوێ مۆربكه‌ن.
له مانگی ته‌مموزی ساڵی1930 ئه‌میر غازی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه سه‌ردانی سلێمانی كرد، خه‌ڵكی سلێمانی چه‌ند كه‌سێكیان وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان دانا به‌ناوی «هه‌یئه‌تی وه‌ته‌نییه» بۆ وتووێژێكی هێمنانه له‌گه‌ڵ ئه‌میر غازی و داواكاریه‌كانیان خسته‌به‌رده‌م، ئه‌مه‌ش وایكرد حكومه‌ت له5 ئابی1930 بڕیاربدا هه‌یئه‌تێكی حكومه‌تی عیراق و به‌ریتانیا پێكبهێنێت و سه‌ردانی شاره‌كانی كوردستان بكه‌ن، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و داواکاریی خەڵکی کوردستان.
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری داواكارییه‌كانی هه‌یئه‌تی وه‌ته‌نیە، خوێندکارانی زانستی شه‌وان، نامه‌یان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی بادینان و کەرکوک و هەولێر و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كرد كه پشتگیریی داواكارییه‌كانیان بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر، واته خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر به‌ده‌م داواكاریی و پێشنیازه‌كانی سلێمانیه‌وه نه‌چوون.
كاتێك هه‌یئه‌تی حكومه‌ت هات بۆ سلێمانی له‌به‌رده‌ركی سه‌را خه‌ڵك كۆبونه‌وه‌و «هه‌یئه‌تی وه‌ته‌نییه» داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان كرد بۆ كوردستان، ئه‌و حكومه‌ته‌ش بخریته نێو په‌یماننامه‌ی 1930.
«مێجه‌ر یانگ» رایگه‌یاند جگه له خه‌ڵكی سلێمانی كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ولێر و كه‌ركوك باسی جیابوونه‌وه‌یان نه‌كردووه لەگەڵیاندا.
حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه كوردانه‌ی به‌شداربووی حكومه‌ت بو‌ون و ده‌یانویست له ژێر دروشمی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب و عیراق وڵاتی مسوڵمانانه و پێویسته بیپارێزین كاربكرێت و كاریگه‌ریی خۆشیان هه‌بێت و وه‌فدی حكومه‌ت له رۆژی12 ئاب بە دەستی بەتاڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
دواتر حكومه‌ت له رێگه‌ی موته‌سه‌ڕیفی سلێمانی به‌یاننامەیەكیان به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا «هه‌یئه‌ی وه‌ته‌نیه» ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوو له سلێمانی و داواكارییان هه‌بوو به تێكده‌ر و گێره‌شێوێن ناوبرد، سه‌رجه‌م ئه‌و بروسكه و سكاڵانامانه‌ی خەڵکی سلێمانی کە بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان نێردرابوو، ره‌تكرانه‌وه.
چۆنیەتی روداوەکە لە چەند سەرچاوەیەکەوە:
ئینگلیزەکان و حکومەتی عیراق دەڵێن سه‌ره‌تای رووداوه‌كه ئه‌وه‌بوو له‌رۆژی پێنجی ئه‌یلول حكومه‌ت خه‌ریكی رێكخستنی كاری هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی نزیكه‌ی30 كه‌سێك چوون بۆ هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵكی شار ورده ورده كۆبوونه‌وه و ژماره‌یان به‌رەو زیادبوون ده‌چوو، دەستیانکرد بە هوتاف كێشان و داوای مافی كورد و ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه بوو، كه‌مێكیش هوتافكێشان دژی عه‌ره‌ب بوو. خه‌ڵك به‌ره‌و به‌رده‌ركی سه‌را رۆشتن و پۆلیسه‌كانی سه‌رایان به‌ردباران كرد.
پۆلیس نه‌یتوانی بڵاوه به خه‌ڵكه‌كه بكات، هه‌ربۆیه حكومه‌ت فه‌وجێك عه‌سكه‌ری ناردووە به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بڵاوبوونه‌وه و ده‌ستیانكردووە به ته‌قه‌كردن له خه‌ڵك.
شه‌ڕو پێكدادان دروست بوو له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه و دووان برینداربوون.
به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكدا ژماره‌ی قوربانیان گه‌لێك زۆرتر‌بوو، جگه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز لێره‌دا دوو سه‌رچاوه‌ی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به قوربانیانی شار، یه‌كه‌میان سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عیراق خۆیه‌تی كه «تاریخ الوزارات العراقیة ج 3» كه خه‌ملاندوێتی به12-13 هاووڵاتی كوژراوه ، به‌ڵام خه‌ڵكی سلێمانی زیاتر له 100 كه‌سیان شه‌هید و برینداربووه.
پاشان حكومه‌ت كه‌وتۆته گرتنی خه‌ڵكی شار و ژماره‌یه‌كیانی به زیندانی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كردووە، له‌ناو شاردا بارودۆخ گرژ‌و ئاڵۆزبووه سەرباز و پۆلیس به هه‌موو كۆڵان و كوچه‌ی شاردا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
مامۆستا عەلادین سوجادی لە کتێبی مێژووی شۆڕشەکانی کورددا ئاماژەی بە شەهیدبوونی 25 کەس و برینداری 35 کەس و گرتنی 300 کەس زیاتر.
ناوی شەهیدەکان
لە کتێبی «شاری سلێمانی»دا کە لە نووسینی ئەکرەمی ساڵحی رەشەیە هاتووە کە شەهیدەکان بریتین لەم کەسانە (عەبدول محەمەد- عەولە سیس، عەلی سی و جگەر فرۆش، ئەحە رەشی شیرگەر، عەزیزی کورتان در‌و، عەزیزی پینەچی، حەمە چاوشین، حەمەی قالە ئاغای دوکاندار، محەی خولەـ کۆپان در‌و، ئەحمەی نان فرۆش، مستەفا بەگ، هەڵۆ بەگ)
لە خاوەن پیشەی قوربانییەکانەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێی کە شەهیدەکان هەموو خەڵکی کاسب و ئەهلی بازاڕ بو‌ون و نیشتمانپەروەربوون.
پۆرترێتی راپەرینی شەشی ئەیلولی 1930 لە بەر دەرکی سەرای سلێمانی
لێره‌دا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازتر ئاماژه به شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را ده‌كه‌ین له‌چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی به‌ریتانیا کە له بروسكه‌ی پێنج رۆژ دواتر له رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و فراونتر نووسراوه له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه و دواتریش به‌م شێوه‌یه‌یه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیزدا هاتووه و بەجۆرێکی گونجاو ریزبەندم کردۆتەوە و خوێنەر دەتوانێت شیکاری لەسەر بکات:
به‌ر‌هه‌ڵستكاری و روداوەکانی پێش شەشی ئەیلول:
شیخ قادری حه‌فید، میرزا تۆفیق قه‌زاز، ره‌مزی ئه‌فه‌ندی، حه‌مه ئاغا، عه‌زمی به‌گی بابان، عیزه‌ت به‌گی عوسمان پاشا، عەبدولڕەحمان ئاغای ئه‌حمه‌د پاشا، محه‌مه‌د ساڵح به‌گ، مه‌جیده فه‌نی كانیسكان، فایه‌ق به‌گ بابان، شیخ محەمەدی گوڵانی. ئه‌و «11»كه‌سه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی تۆپهاوێژی كورد به ناوی عیزه‌ته‌وه به‌هۆی پشووه‌وه له سلێمانی بووه، لیژنه‌یه‌كیان پێكهیناوه كه هۆكاری ئاڵۆزییه‌كانی ئێستایه، له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ردێڕی په‌یماننامه نوێیه‌كه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه له‌یه‌كی ته‌مموزدا.
لەگەڵ ئەوەی عیزه‌ت هیچكام له‌و بروسكه و سكاڵانامانه‌ی ئیمزا نەکردووە كه له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه نێراون بۆ ئه‌نجومه‌نی گه‌لان و نووسینگه‌ی موسته‌عمه‌ره‌كان و كۆمسیاری باڵا و سه‌رۆك وه‌زیران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماده‌بوون، سه‌ر‌باری نیشاندانی نه‌یاریی خۆیان رایان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردن بوو، له‌ناو ئه‌وانه‌دا دیارترینیان حاجی مه‌لا محێدینه كه یه‌كێكه له بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سلێمانی و هه‌ندێك پێگه‌ی ناوخۆی هه‌یه، ئه‌وی دیكه‌یان حاجی مسته‌فا پاشایه ژه‌نڕاڵێكی پێشووی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه.
له راپۆرته‌كه‌ی1 ئه‌یلولی ژماره219 كه تیایدا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ‌درابوو، پێم راگه‌یاندیت وا هه‌ست ده‌كه‌م بارودۆخه‌كه له ئێستادا له‌بارەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گونجاوده‌بێت، سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه واده‌كات بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1- كاریگه‌رییه‌كی گشتی به‌هۆی راگه‌یاندنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌لایه‌ن جه‌نابی كۆمسیاری باڵا و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له رۆژی11ی ئاب له سلێمانی ئاماژه‌ی پێدرا دروستبوو.
2- له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی كه زۆرینه‌ی ناودار‌و بازرگانه‌كان خوازیاری بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن بو‌ون، ئه‌مه‌شیان پێوتبووم.
3- لاوازبوونی ده‌سته‌ی نه‌یاران به دوورخستنه‌وه‌ی عیزه‌ت و تۆفیق وه‌هبی بۆ به‌غدا، كه دوو ناسیۆنالیستی كوردن و له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه وه‌ك پاڵپشت ته‌ماشا ده‌كران. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك شێخ قادر و حه‌مه ئاغا و میرزا تۆفیق و ره‌مزی ئه‌فه‌ندی. میانڕه‌وی حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه.
4- له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی كاتێك كۆمیته‌ی چاودێریی لیوا هه‌ڵبژێردرا، قه‌زاو ناحییه‌كان ئاماده‌بوون بۆ جێبەجێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه. له راستیدا هه‌ندێك له ناحیه‌كان لیستی ناوی ده‌نگده‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانیان ته‌واوكردبوو، كاتێكیش موته‌سه‌ڕیف تۆفیق وه‌هبی داوای لێ‌كردبوون، به‌هۆی كێشه‌كانی سلێمانییه‌وه په‌له‌بكه‌ن له كاره‌كانیاندا، قه‌زای شارباژێڕ لیژنه‌ی چاودێرییان هه‌ڵبژارد و لیسته‌كه‌یان ته‌واوكرد.
5- له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییه‌ی كه زۆربه‌ی سه‌ركرده نه‌یاره‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان نوێنه‌ربن.
6- له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی كه سه‌ركرده توندڕه‌وه‌كان نه‌یانده‌ویست كاری زیاد له پێویست بکەن.
خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی 11 ی ئاب و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمیسیاری باڵا و ناودارانی سلێمانی و سه‌ركرده‌كاندا رویدا، ده‌سته‌یه‌ك خوێندكاری كوڕبوون كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه به‌تایه‌به‌تی (عه‌لی ئاغا و محه‌مه‌د ساڵح قه‌فتان و ره‌فیق ئه‌فه‌ندی)ه‌وه هاندران، خوێندكارانی قوتابخانه‌ی زانستی ئێواران شوێنكه‌وته‌ی ئاژاوه‌گێڕه‌كانی شێخ قادر و هاوڕێكانی بو‌ون.
له‌رۆژی 2 ئه‌یلول ناردم به‌شوێن ره‌شید ئه‌فه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاكان و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش كه ناویان هاتووه، ئاگادارم كردنه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندانی دیكه رێگه‌ی پێ‌نادرێت و كاردانه‌وه‌ی توند له دژی ئه‌و كه‌سانه دەگیرێتەبەر كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ترساندن یاخود بێزاركردنی ده‌نگده‌ران و كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر خوێندکارەکان كه لایه‌نگریی بكه‌ن.
خوازیاربووم ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه ببوایه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه سه‌ركرده توندڕه‌وه‌كان ئاماده‌یان كردبوون بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بکەن، به‌هه‌مان شێوه به‌ڕێوه‌به‌ر و لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری خوێندنگەی زانستیشم ئاگاداركرده‌وه.
له رۆژی پێنجی ئه‌یلولدا ناردم به‌شوێن ئه‌و11سه‌ركردەیه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوه‌كانیان هاتووه، جگه له شیخ قادر و عبدولڕه‌حمان ئاغا و شیخ محەمەد كه له‌وكاته‌دا له‌سلێمانی نه‌بوون، ئه‌وانی دیكه ئاماده‌بوون.
پێم راگه‌یاندن كه جاری پێشوو ره‌تیانكردبۆوه به‌شداریی هه‌ڵبژرادن بكه‌ن، له‌و هه‌لومه‌رجه تێنه‌گه‌شبوون كه له ده‌ره‌نجامی په‌یماننامه نوێیه‌كه دروست ده‌بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌ی كۆمسیاری باڵا و سه‌رۆك وه‌زیران هاتن و بابه‌ته‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك روونكرده‌وه و داواكانیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه كراوه و لێی ده‌كۆڵنه‌وه.
له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی عیراق كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م بارودۆخانه هیچ هۆكارێك نامێنێته‌وه كه ئایا بۆچی به‌شه‌ره‌فه‌وه واز له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پێشووتریان ناهێنن و به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن؟ له وه‌ڵامدا وتیان دركیان به‌م بابه‌تانه كردووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
پاشان پێم راگه‌یاندن كه هه‌ڵبژاردن ئازادە و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ناچاریان بكات تیایدا به‌شداربن، ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت به‌شداریی بكه‌ن ده‌توانن لێی بێنه ده‌ره‌وه. بۆیه ئه‌مه‌م پێ راگه‌یاندن، چونكه به‌گوێره‌ی هۆكاره‌كان باوه‌ڕم وابوو كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لیواكه ناكه‌ن.
چه‌ندین كه‌سی دیكه هه‌بوون هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بەلاوە په‌سه‌ندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوون به‌شداریی تیادا بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانیش ئازادبوون له‌م كاره. ناتوانرێت هیچ كه‌سێك به زۆر له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی پێبكرێت.
به‌هه‌مان شێوه هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به به‌كارهێنانی هێز به هه‌ڕه‌شه یاخود ترساندن رێگه له‌وانه بگرێت كه ده‌یانه‌وێت ئازادانه به‌شداربن. هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌ركی هه‌ر حكومه‌تێكه ده‌نگده‌ران له‌م مه‌ترسییه بپارێزێت و حكومه‌تیش ئاماده‌یه بۆ كارێكی لەو جۆره.
كاردانه‌وه‌ی توندمان له دژی هه‌موو ئه‌وانه دەکرێت كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌نوێنن. هه‌ربۆیه ئاگادارم كردنه‌وه كه هه‌موو پێكه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان دووربن و ده‌ستی تێ وه‌رنه‌ده‌ن و ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان په‌سه‌ندكرد.
هەڵبژاردن لە رۆژی شەشی ئه‌یلولدا
بڕیارمدا هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی چاودێری له دیوانی موتهسهڕیفییەت «سه‌را» بەڕێوەبچێت، چونكه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه جێگایه‌كی گونجاوبوو.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شەشی ئه‌یلولدا بانگێشتنامه نێردرا بۆ حاجی مه‌لا محێدین و 30 ناوداری دیكه، كه نوێنه‌ری گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌بوون تا بێن بۆ سه‌را و هه‌ڵبژاردنه‌كه بکەن.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی شاره‌وانی له دیوانی موتهسهڕیفییەت كه له‌سه‌ر داوای خۆیان دیاریكرابوو، كۆبوونه‌وه و ده‌ستیانکرد به كاره‌كانیان.
هه‌تا ئه‌و ساته‌وه‌خته شاره‌كه له بارودۆخێكی ئاساییدابوو، هیچ جۆره هه‌ستێكی نائارامی له ئارادانه‌بوو، له پێناو پاراستنی ئه‌و دوكانانه‌ی كه داخرابوون و بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له نزیك سه‌را كۆده‌بوونه‌وه، پۆلیسی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا جێگیركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند پۆلیسێكی دیكه‌ی یه‌ده‌ك له‌ناو سه‌رادا جێگیركران.
به لەبەرچاوگرتنی ئه‌و ئاگادارییانەی درابوونه سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان و ره‌وشی گشتی خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی كه سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیان دابوو رەوشه‌كه له سنووره یاساییه‌كاندا بهێڵنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌باشی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ربازه‌كان وا چاوه‌ڕوانده‌كرا ئه‌م پێوه‌رانه به‌س بن.
روداوەکەی شەشی ئەیلولی 1930
ئینگلیزەکان لە راپۆرتەکانیاندا رووداوەکان بەم جۆرە دەگێڕنەوە گوایە تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شەشی ئه‌یلول ته‌واوی شاره‌كه له‌ئارامیدابووە و بازاڕكراوەتەوە و ژیانی ئاسایی بووە و دەڵێن خۆپیشاندانه‌كه خۆڕسكانه نه‌بوو، به‌ڵكو رێكخراو بووە و 50 خوێندكار به‌سه‌رپه‌رشتی فایه‌ق ئه‌فه‌ندی له‌ناو بازاڕدا نمایشیان كردووه و دوكانداره‌كانیان ناچاركردووه دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و جه‌ماوه‌ریان كۆكردۆته‌وه و بەرە بەرە ئاڵۆزییه‌كان روویان له زیادبوون كردووە و خۆپیشاندەران كورسی چایخانه‌یان وه‌ك چه‌كێك له دژی پۆلیس به‌كارهێنا‌و هه‌ندێكیان لێ برینداركردوون، پاش كه‌مێك جه‌ماوه‌ر به‌ربه‌ستی پۆلیسی تێكشكاندو‌وە
هه‌ڵدانی به‌رد‌و دارلاسیك و داری درێژ‌و گۆچان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه زیادیكرد، هه‌روه‌ها راگه‌یاندرا كه به‌شێكی دیكه‌ی قه‌ره‌باڵغییه‌كه چوونه‌ته سه‌ر سه‌ربانی گرتووخانه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌را و خستویانه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت گروپی سه‌ربازی پیاده گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست.
پاشه‌کشه‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیان له‌به‌شی دواوه‌ی قه‌ره‌باڵغییه‌كه هه‌ستی پێده‌كرا. به‌ڵام به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه له‌شوێنی خۆیان مانه‌وه، بۆ بڵاوه‌پێكردنی قه‌ره‌باڵغییه‌كه سه‌ربازه‌كان رمه‌كانیان جێگیركرد و كران به چه‌ند گروپێكی جه‌نگه‌وه.
گروپه‌كان فه‌رمانیان پێكرا ده‌ست به‌جووڵه بكه‌ن بۆیه به‌شێوازێكی فراوانتر به‌ره‌و خواره‌وه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌ستیان كرد به جووڵه، قه‌ره‌باڵغییه‌كه له‌شوێنی خۆیان مانه‌وه و تێبینی ده‌كرا ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی گۆچانی درێژیان پێ بوو، هێرشیانكرده سه‌ر سه‌ربازه‌كان و به‌رد و كورسی و شتی دیكه‌یان تێده‌گرتن، هاوكات سه‌ربازه‌كان خۆڕاگرانه به‌ره‌وپێش دەڕۆیشتن، پاشان پێشبینی خوێنڕێژی ده‌كرا.
ئەوان وا ئیدیعا دەکەن کە خپۆیشاندەران بە فیشه‌ك سه‌ربازێكی عیراقیان کوشتووە و دوو سه‌ربازی دیكه‌شیان بریندارکردووە و ئینجا زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌ستیانكردووە به ته‌قه.
پاش به‌جێمانی هه‌ندێك كوژراو و بریندار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه، قه‌ره‌باڵغییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا كۆتایی پێهات و هه‌موو هه‌ڵهاتن و كه‌س دیارنه‌ما. پاشان ته‌قه‌كردن وه‌ستێنرا، پاش كه‌مێك ئه‌و به‌تالێۆنه‌ی داواكرابوو گەیشتنه‌جێ و له‌سه‌ر داوای من بڵاوه‌یان پێكرا، تا كۆنترۆڵی هه‌موو شاره‌كه بكه‌ن، ئارامی بۆ هه‌موو جێگه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه به‌ر له‌ڕوودانی هه‌ر رووداوێكی دیكه و به‌رهه‌ڵستی هیچ لایه‌ك نه‌ما.
قوربانییه‌كانی شەشی ئه‌یلول
لە سەرچاوە بەریتانییەکاندا بەم شێوەیە ئاماژەی بۆ کراوە، به‌رله گەیشتنی سه‌ربازه‌كان، قوربانییه‌كانی پۆلیس گه‌یشتبووه 10كه‌س، 9 پۆلیسیان به به‌رد و دار بریندارببون و یه‌كێكیشیان به قه‌مه برینداركرابوو، هه‌روه‌ها له بینای سه‌را 153 شووشه‌ی په‌نجه‌ره شكاوه، (17) لامپی سه‌رشه‌قامه‌كان شكێنراوه.
له سوپای عیراق سه‌ربازێكی تایبه‌ت كوژراوه دووانی دیكه به‌فیشه‌ك برینداربوون، یه‌ك سه‌ربازیش به به‌رد برینداركراون.
لە خەڵکی سلێمانی 13 كه‌س كوژراون، چوار كه‌سیان به‌ڕم ، نۆ كه‌سیان به فیشه‌ك، 10كه‌سیان له‌مانه ده‌ستبه‌جێ مردن و سێ كه‌سیان پاش كه‌مێك گیانیان له‌ده‌ستدا.23 كه‌س برینداربوون كه 12 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه مانه‌وه. هه‌موو قوربانییه‌كان كه‌سانی چینه نزمه‌كان بو‌ون، هه‌روه‌ها خوێندکارێکی كوڕیش برینداركرابوو.
لەو بەڵگەیەی بەریتانیاوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت سەربازەکانی حکومەتی عیراق بە قەستی کوشت و دڕندانە مامەڵەیان کردووە، چونکە نۆ کەس بە فیشەک دەستبەجێ گیانیان سپاردووە، کە ئەوەش نیشانەیەکە بۆ کاریگەریی شوێن گوللە لەجەستەی قوربانیان، هەروەها چوار کەسی تر بە قەمە و سونگی سەرباز و پۆلیسەکان شەهیدکراون، ئەوەش نیشانەی دڕندەیی پەلاماردانەکە دەردەخات، لەگەڵ ئەوەی بەزەیی و مافی مرۆڤیان نەبووە وەکو دەڵێت سێ کەسیان بەبرینداری ماونەتەوە و پاشان گیانیان لەدەست داوە، ئەوەش بەڵگەیەکە بۆئەوەی بریندارەکان نەبراون بۆ نەخۆشانە. پاشان شەوەکەی رەشبگیری خەڵکیان کردووە، پۆلیس و سەرباز گەڕاون ئەوەی ناسیویانەتەوە گرتویانە، یاخود سوکایەتیان پێ کردووە.
سەرای سلێمانی دوای نۆژەنکردنەوە