پیرۆزبایی ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
بەڕێز/ برای خۆشەویست سەرۆك بافڵ تاڵەبانی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەكەین، هیوادارین كە قۆناغێكی نوێ لە برایەتی و خزمەتكردنی گەلەكەمان و سەقامگیریی لە نێوان سەرجەم لایەنەكان بێتەئاراوە و ئێمەش لە بزوتنەوەی ئیسلامی پشتیوانتانین بۆ هەموو كارێك لەپێناوی پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی مام جەلال و بەردەوامبوونتان لە چاكسازی و كارە دروست و جوانەكانتان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، خوای گەورە پشتیوانتان بێت و سەركەوتووتان بكات.
براتان
ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی