״لێكتێگەیشتنی هاوبەش‌״

09:53 - 2022-09-18
عیراق
412 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و لە دیدارێكدا تاوتوێی دوایین پێشهات ‌و گۆڕانكارییە‌ سیاسییەكانی عیراق ‌و هەرێمی كوردستانیان كرد.
سەرۆك كۆمار و ئەمینداری یەكگرتوو، جەختیان كردەوە لە «گرنگیی چڕكردنەوەی گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا رووەو هێنانەئارای لێكتێگەیشتنی هاوبەش‌ بە ئاڕاستەی كۆتاییهێنان بە كێشە و قەیرانەكان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتیی وڵات و هاووڵاتیان».

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان