لیستی خواردنی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم چۆن بووە؟

08:37 - 2022-09-19
جیهان
608 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان هەر یەك لە ئێمەی مرۆڤ جۆرە خواردنێك هەیە لە خواردنێكی تر بە خۆشتری دەزانین و هەندێک جۆری خواردنیش هەیە نایخۆین، شاژنە ئەلیزابێسی دووەم یەكێك بوو لەو كەسانەی كە ئەویش بەهەمان شێوە جۆرە خواردنێكی پێخۆشە و چەند جۆرێكی تری پێخۆش نییە.

شاژنە ئەلیزابێس خۆی لە خواردنی مەعكەرۆنی بەدوور گرتووە نەك بەتەنها مەعكەرۆنی بەڵكو هەموو جۆرە خواردنێك كە نیشاستەی تێدابووە، لە هەموو كاتێكیشیدا لە بری مەعكەرۆنی زەڵاتە یان ماسی و سنگی مریشكی لەگەڵ سەوزەواتدا خواردووە. لیستی خۆراكی شاژن چۆن بووە و خواردنەكانی چی بوون؟

شاژن خواردنی هێلكەی سووری بەباشتر دەزانی وەك لە هێلكەی سپی، چونكە دەیوت تامی خۆشترە، خواردنی هێلكە خۆراكی سەرەكی نەبوو لە نانی بەیانیان بەڵكو بەیانیان زیاتر مرەبای دەخوارد. شاژن بەهیچ جۆرێك حەزی لە سیر و پیاز نەبووە، خواردنەكانیشی بڕێكی زۆر لە سیر و پیازی تێدا بەكار نە ئەهات، چونكە بۆنێكی ناخۆش بووە بەلایەوە.

میوە خواردن لای شاژن بەپێی وەرزەكان بووە، بەسروشتی واتە هەر میوەیەك لە وەرزی خۆی پێبگەشتایە دەیخوارد حەزی لە میوەیەك نەبوو كە لە وەرزی خۆی نەبێت و لە وەرزێكی تر پێگەشتبێت.

دیانا ئەحمەد


بابەتە پەیوەندیدارەکان