هەرێز جەمال
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی ته‌واوی نوێنه‌ری یانه به‌شداره‌كان و میوانان ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستانی ئه‌نجامدا، تیروپشكه‌كه پاشنیوه‌ری رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری سه‌رۆك و نوێنه‌رانی یانه به‌شداربوه‌كانی خولی نایاب، راكێشرا، له وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان 15 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن ، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پاشه‌كشه‌ی له خولی نایابی كوردستان كرد.
ده‌ستپێكی فیكه‌ی یارییه‌كان
یه‌كه‌م یاری خوله‌كه 13- 10 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شه‌قڵاوه و له‌سه‌ر یاریگای بازیان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه كه بریاره خوله‌كه‌ش سیستمی چوون و هاتن بێت ،دهۆك میوانداری یانه‌ی شێروانه ده‌كات و ئارارات و چوارقورنه‌ی تازه‌میوانیش له‌سه‌ر یاریگای ئارارات ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
هه‌ندرێنیش ده‌بێته میوانی یانه‌ی سۆران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش كه ته‌واو خۆیان نوێكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئاكرێ پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
برایه‌تیش ده‌بێته میوانی ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌ید سادقیش میوانداری زاخۆ ده‌كات.
سیروانی نوێش كه وه‌رزی رابردوو پاڵه‌وانی خولی نایاب بوو له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه چاوه‌ڕوان ده‌بێت و هیچ یارییه‌ك ئه‌نجام نادات.
تۆپ و درێسی ناوبژیوانان ئاماده‌یه
له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئه‌و تۆپه نمایشكرا كه بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانی پێ به‌رێوه‌بچێت و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان درێسی تایبه‌تی بۆ ناوبژیوانانیش ئاماده‌كردووه.