بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بەبۆنەی یادی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی كوردستان دەكەم.
رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی كوردستان بەرز دەنرخێنین، كە هەمیشە گرنگیان داوە بە گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و رەتكردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی و زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بە شێوەیەكی گشتی.
یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، وەك رێكخراوێكی ئایینی و نیشتمانیی و پیشەیی چاكەخواز، رۆڵی پێشەنگی هەبووە لە داكۆكیكردن لە چاكەی گشتی و چەتری كۆكەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بووە، هیوادارم لە خزمەت بە ئایین و زانایان و كوردستان بەردەوام بێت و یادەكەتان ببێتە مایەی بەهێزبوونی زیاترتان.
دووبارە یادەكەتان پیرۆزبێت و هەر سەركەوتووبن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران