نه‌شمیل عه‌لی به‌رزنجی یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی كه ساڵانێكه شیعر و چیرۆك ده‌نووسێ و خاوه‌نی سێ كتێبه به ناونیشانی (به‌خته‌وه‌ری تاك- له هیچه‌وه- كه بیر له په‌تاته ده‌كه‌مه‌وه، بیر له چی ده‌كه‌مه‌وه.) له‌م دیداره‌دا نه‌شمیل له‌باره‌ی شیعری خۆی و هه‌وڵه ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆیه‌وه ده‌دوێت و باس له دواین به‌رهه‌می ده‌كات. به ناونیشانی (ببه به‌با).
سازدانی: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
*ئه‌مڕۆ كتێبێكی نوێت بڵاوبۆته‌وه، له نێوان یه‌كه‌م كتێبی شیعری و ئه‌م كتێبه‌دا شیعری تۆ به كوێ گه‌یشتووه؟
- من وه‌كو نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌ئاشكرا و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ جیاوازییه‌كان ده‌بینم له نێوان ده‌قه‌كانی پێشوو و ئێستادا، له‌ڕووی ته‌كنیكه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته 2013 بوو، كه ئه‌و كتێبه‌م بڵاوكرده‌وه، پێموایه یه‌كه‌م كتێبی كوردی بوو به شێوازی ده‌قی كورت به‌و كورتییه‌ی له‌ناو كتێبه‌كه‌ی مندا هه‌یه چاپ بووبێت. بۆیه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كتێبه‌م بڵاوكرده‌وه ساڵی 2013 بوو، نووسینه‌كان هی ساڵانی پێشووتربوون. ده‌توانم بڵێم له ساڵی1999ه‌وه تێیدابوو. ده‌قه كورته‌كان تاوه‌كو ده‌گه‌یشته ئه‌و ساڵه‌ی كتێبه‌كه‌م تێدا چاپ كرد ته‌كنیكه‌كان هه‌مووی گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه به شێوازێك ده‌توانم بڵێم زۆر كورتتر بوونه‌ته‌وه له‌و شیعرانه‌ی تر كه له‌وێدا هه‌بوون به‌ڵام وه‌كو مانا و ناوه‌ڕۆك ئیش له‌سه‌ر خه‌مه‌كانی ئینسان ده‌كه‌م، هه‌م ئه‌و ده‌قانه‌ی پێشووش هه‌م ئه‌م ده‌قانه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان كۆنسێپت كاریان كردووه ناوه‌ڕۆكه‌كه جیاوازییه‌كی وه‌های نییه، ئه‌وسا و ئێستاش ئه‌وه‌ی من له ده‌قه‌كانمدا گرنگیم پێداوه خه‌می ئینسانه به‌گشتی.
*ده‌ته‌وێت چ په‌یامێك له شیعره‌وه به ژیان بده‌ی؟
-مرۆڤ بۆیه هه‌میشه شتێك هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خاڵی بكاته‌وه، شیعر ده‌نووسێت، ئاواز داده‌نێت، گۆرانی ده‌ڵێت، وێنه ده‌كێشێت... من ده‌مه‌وێت له رێگای شیعره‌كانمه‌وه ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌مه كاتێك بیان كه‌م. هه‌ر واشمكردووه له رێگای ده‌قه‌كانمه‌وه خۆشه‌ویستی، جه‌نگ، ژن، نێر، ئینسان... هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌وروژێنم له‌ناو ده‌قه‌كانمدا كه له‌ناو سه‌رمدا به‌به‌رده‌وامی ده‌خولێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دوای وه‌ڵامیشدا ده‌گه‌ڕێم هه‌ر له‌ناو ده‌قه‌كانمدا جارێكی دیكه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به ژیان منیش مرۆڤێكم له‌ناو ئه‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه‌دا نامه‌وێت ون ببم.
*له شیعردا گرنگی به ته‌كنیك ده‌ده‌یت یان ناوه‌ڕۆك؟
- هیچ كاتێك له خۆمم نه‌پرسیووه. ئایا شیعر ته‌كنیكه یان ناوه‌ڕۆكه؟ پێموایه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین. من ده‌مه‌وێت باڵانس هه‌بێت له نێوان ئه‌م دوانه‌دا وه‌كو خۆشم هه‌میشه گرنگی زۆرتر به ناوه‌ڕۆك ده‌ده‌م، چونكه كۆنسێپت زۆر گرنگه تۆ كۆنسێپته‌كه‌ت به‌هێز بێت ته‌كنیكه‌كه شتێكه فێرده‌بێت واته ده‌توانیت رێكیبخه‌یت وه‌كو چۆن ده‌ڵێیت وه‌كو پیشه‌یه‌ك ئه‌مه ته‌كنیكه‌كانه ئه‌مه رێگاكانیه‌تی ئه‌مه یاساكانیه‌تی و له‌سه‌ر ئه‌وه تۆ ده‌توانیت خۆت دایبڕێژیته‌وه.
* به‌كام ژنه شاعیر سه‌رسامیت؟
- له هه‌موو قۆناغه‌كانی شیعری كوردیدا ژنه شاعیری باشمان هه‌یه، خانمێك هه‌بووه شان به شانی پیاوه‌كان توانیویه‌تی شیعری خۆی له‌و ئاسته‌ی ئه‌واندا تاو بدات. له‌سه‌رده‌می شیعری كلاسیكه‌وه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ژنه شاعیری باشمان هه‌یه. له شاعیرانی تازه‌دا، ئه‌وه‌ی من پێی سه‌رسامم و حه‌زم له شێوازی نووسینیانه. یه‌كێك له‌وانه خاتوو هێرۆ كورده‌یه. به‌لای منه‌وه یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی جێگای دڵخۆشییه. هه‌روه‌ها خاتوو كۆچه‌ر ئه‌بوبه‌كر یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و شاعیرانه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ش خاتوو هێرۆ كتێبی هه‌یه هه‌ردووكیان زۆر دڵخۆشكه‌رن، شیعری ئه‌و دوو خانمه‌م زۆر لاپه‌سه‌نده. به گشتی شاعیره ژنه‌كانمان له كۆنه‌وه هه‌تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵی باشیان هه‌بووه و هه‌موویان جێگای ده‌ستخۆشین به‌هیوام هه‌موو پێشبكه‌ون.
*دوانه‌ی ژنی كورد و شیعر چۆن ده‌بینیته‌وه شیعر جیاده‌كرێته‌وه بۆ ژنانه و پیاوانه؟
- من وه‌كو خۆم حه‌زده‌كه‌م شاعیرێكی ئینسانی بم. پێم‌خۆش نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ده‌بیاتی ژنان له ئه‌ده‌بیاتی پیاوان جیابكرێته‌وه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم و هه‌موو كاتێك ئه‌م قسه‌یه‌م دووباره كردۆته‌وه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌بیاتێك كه ئه‌ده‌بیاتی ئینسانه. من ئینسانم حه‌زده‌كه‌م وه‌كو ئینسانیش له‌گه‌ڵمدا هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت و وه‌كو ئینسانیش له‌ناو بواركه‌دا جارێكی دیكه خۆم ببینمه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنێتی من راسته كه ئینسانێكم به‌ڵام كاتێك ده‌نووسم هه‌ست و نه‌ست و خواستی ژنێك له‌ناو ده‌قه‌كانمدا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌رنا هه‌رچی بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئینسانه‌وه له‌ناو شیعره‌كانمدا به‌به‌رده‌وامی ده‌مه‌وێت ئیشی له‌سه‌ر بكه‌م و ئیشم له‌سه‌ر كردووه، خه‌می من كه لێره‌م له كوردستان ره‌نگه خه‌می پیاوێك بێت له ئه‌ڵمانیا واته من هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌م له نێوان مرۆڤه‌كان به بوونی سنوور به بوونی زمان به بوونی ره‌گه‌زیش، چونكه پێموایه ئینسان به ئینسانی خۆی كۆمه‌ڵێك خه‌می گه‌وره‌ی له‌كۆڵ ناوه واته ئه‌گه‌ر ئینسان كێشه ئینسانییه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات پێموایه زۆرێك له كێشه‌ی نێره‌كان و مێیه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت. زۆرێك له كێشه‌ی پیره‌كان و گه‌نجه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئێمه كێشه‌ی ئینسانیمان هه‌یه.
* له‌دوای25 ساڵ نووسین بۆچی ته‌نها سێ كتێب؟
- ده‌متوانی هه‌ر ساڵێك كتێبێك بنووسم و بڵاوبكه‌مه‌وه و خاوه‌نی (25) كتێب بم، به‌ڵام ئه‌و كاته له‌وانه‌یه هه‌ر سێ دانه، ئه‌و په‌ڕی پێنج دانه‌یان باشبن، به‌دڵی خۆمبن. ده‌قه‌كانم، ئه‌و ده‌قه زۆر باشانه‌ی به‌لای خۆم و به‌لای ئه‌دیتۆره‌كه‌مه‌وه و به‌و كه‌ناڵانه‌ی كه رۆیشتوون تاوه‌كو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرێن له كتێبێكدا بڵاوببنه‌وه. من خۆم رازی نه‌بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك لانی كه‌م كتێبێك بڵاوبكه‌مه‌وه، چونكه پێموابووه شیعر به‌رپرسیارێتییه و من خۆم له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا ده‌بینم هه‌روه‌كو پێشتریش ئاماژه‌م پێدا، پێویستمان به‌وه‌یه شتێكی نوێ بخوڵقێنین قسه كۆنه‌كان نه‌نووسینه‌وه. جارێكی دیكه له به‌رگێكی نوێ‌دا پێویستمان به‌وه‌بوو ته‌كنیكی نوێ دابهێنین پێویستمان به‌وه‌یه له ناوه‌ڕۆك و كۆنسێپته‌كاندا به‌شێوازی خۆمان قسه‌مان هه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئاسان نییه به‌ڕای من كتێب ده‌ركردن به‌رپرسیارێتییه. با سێ كتێب بێت له‌و سێ كتێبه واته ئه‌گه‌ر هه‌ر دوانیشی بمێنێته‌وه با بڵێین ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیشیان زیاد بێت هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ها نابێت چونكه پێموایه ئه‌مانه سه‌رگوڵی ئه‌و هه‌موو شیعرانه‌ن من به ئه‌زموونی 25 ساڵ نووسیم به ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵ خوێندنه‌وه ئه‌وانم نووسیوه.
*ئه‌م كتێبه نوێیه‌ت چه‌ند ده‌قی له‌خۆگرتووه و له چ جۆرێكن؟
-كتێبه‌كه له دوو به‌ش پێكدێت به‌شێكیان ده‌قی كورته و به‌شێكیشیان چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی درێژه ده‌قه كورته‌كان سه‌رجه‌میان (43) دانه‌یه، زۆر كورتن و ده‌قه درێژه‌كانیش ته‌قریبه‌ن (6) قه‌سیده‌یه.