دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد

09:59 - 2022-09-25
کوردستان
586 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد و لەلایەن د.مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەند و جێگر و كارگێڕان و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا، كە حاجی مەسیفی و فەهیمە سابیر ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی حزب و هەنگاوەكانی داهاتووی كاركردنی مەڵبەندی سێی هەولێر و خستنەڕووی تواناكان بۆ كاركردن لە قۆناغەكانی داهاتوودا. لە بەشێكی تری سەردانەكەیدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، بەشەكانی مەڵبەندی سێی بەسەركردەوە و لەنزیكەوە لەگەڵ كادرانی بەشەكان گفتوگۆی كرد و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ لێپرسراوی مەڵبەند و كادران دووپاتكردەوە.
لای خۆیەوە، لێپرسراوی مەڵبەند، كورتەیەكی لەبارەی كارەكانی مەڵبەند و هەنگاوەكانی داهاتوو پێشكەشكرد و سوپاسی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ-ی كرد كە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی كارەكان بووە.

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان