بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری مەلا رەحیمی مەلا رەشیدی سەرقەڵا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان، تێكۆشەر و قائیمقامی پێشووتر هەڤاڵ (مەلا رەحیمی مەلا رەشیدی سەرقەڵا)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستەدەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری هەڤاڵ مراد ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (مراد ئاغا) ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستەدەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان